نیسان 10, 2018 12:07 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەلیم جەبووری لە سەر قازانجی هاوبەشی ئێراق و ئێران

"سەلیم جەبووری" سەرۆک پەرلەمانی ئێراق جەختی کرد لە سەر ئەوەی کە قازانجی ئابووری و بازرگانی هاوبەشی زۆر لە نێوان ئەم وڵاتە و ئێراندا هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە ئەلیەوموسابیع؛ "سەلیم جەبووری" ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا؛ قازانجی هاوبەشی ئێراق و ئێرانی بە حاشاهەڵنەگر زانی و وتی: ژمارێک لە لایەنەکان بە هێنانە ئارای هەندێ بانگەشە سەبارەت بە دەست وەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە نایانهەوێ ئێراق سەر لە  نوێ ئاوەدان ببێتەوە.

جەبووری بە ئاماژە بە گەڵاڵەی بەغدا سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەیی هاوبەش بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچە و هەروەها چارەسەر کرانی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەموو لایەنەکان وتیشی: بەغدا لەوپەڕی وشیارییەوە بەرامبەر بە هەوڵ هەندێ لایەن بۆ پارچە پارچە کردنی ئێراق، لە ئاراستەی ئاوەدان کرانەوەیدا خوازیاری هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی بیانییەوە بەو مەرجەی کە دەست لە کاروباری ناوخۆیی ئێراق وەرنەدەن.

پێشتریش "فواد مەعسووم"ی سەرۆک کۆماری ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی عەرەبستانیی "عەکاز" کە ئێرانی تۆمەتبار کردبوو بە دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێراق، وتی؛ ئەو تۆمەتانە سیاسین و ئێران هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کە گرووپی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردە سەر موسڵ و ناوچەکانی دیکەی ئێراق، وەفریاوی دەوڵەت و گەلی ئێراق کەوت.

ژمارێک لە وڵاتانی ناوچەیی لەوان عەرەبستان  و واوەناوچەیی لەوان ئەمریکا بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستە سیاسییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەردەوام بانگەشەی دژە ئێرانی دووپات دەکەنەوە، لەوان خۆوەردانی تاران لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە.

سەرپەیڤ