یان کۆبیش داوای کۆتایی‌هێنان به پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی کرد
یان کۆبیش نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان داوای کۆتایی هێنان به پرۆسه‌ی ئه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان کۆبیش له میانی لێدوانێکیدا وتی: پێویسته کۆتایی به پرۆسه‌ی ئه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان بهێنرێت و هه‌نگاو بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراق بنرێت.
نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان ڕایگه‌یاند: پێویسته پرۆسه‌ی دیموکراسی له عێراق خێراتر بکرێت و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان بتوانن ده‌ست به گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومه‌ت بکه‌ن.
قسه‌کانی کۆبیش له کاتێکدایه له 12ی ئایاری ڕابردوووه‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه چوووه و تا ئێستا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که په‌سه‌ند نه‌کراوه که به‌هۆی گومانی "ساخته‌کاری" به‌شێک له ده‌نگه‌کان ئه‌ژمار ده‌کرێته‌وه.
کۆبیش له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ناوچه‌کانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پێویسته حکوومه‌تی ناوه‌ندی و حکوومه‌تی خۆجێییش کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داواکاریی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکه‌ن چوونکه ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌و ناوچانه زۆر نزمه.