May 16, 2019 14:09 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی بەغدا لە ھەمبەر ھەنگاوی ئەمریکییەکان: ڕەوشتی عێراق ئارامە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئەمریکا لەمەڕ کەم کردنەوەی ژمارەی کارگێڕانی باڵوێزخانەکەی لە بەغدا ڕایگەیاند: ڕەوشتی عێراق ئارامە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا فەرمانی دایە کارگێڕانی ناپێویستی باڵوێزخانەکەی لە بەغداو کونسولخانەی  خۆی لە ھەولێز کە لە بەر خۆی وتەنی ناھێمن بوونی عێراق، ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەحمەد سەخاف وتەبێژی وەھارەتی دەرەوەی عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە وەڵامی بڕیارەکەی ئەمریکا لەمەڕ کەم کردنەوەی ژمارەی کارگێڕانی باڵوێزخانەکەی لە بەغدا بە ڕایگەیاندنی ئەمەی کە ڕەوشتی ئاسایشتیی عێراق پاوەجێیە، پێی داگرت: بەغدا لەگەڵ ھەموو لایەنەکاندا کۆکەو بە سەرنجدانی پێویستیی ناوچەکەش پێبەندی وتووێژو ڕەخساندنی ھەلی ھاوسەنگییە.

سەرپەیڤ