تشرینی دووه‌م 25, 2020 15:09 Asia/Tehran
  • ڕێگریی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە درانی ڕاپۆرتی تیرۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری بە پەرلەمانی عێراق

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق باسی ڕێگریی باڵوێرخانەی ئەمریکا لە بەغدای کردووە سەبارەت بە درانی ڕاپۆرتی تیرۆری سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبومەھدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق بە پەرلەمانی ئەم وڵاتە.

«عەبدولئەمیر تەعبیان» نوێنەری پەرلەمانی عێراق سەربە فراکسیۆنی سادیقون» ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی مەعلومە، ڕایگەیاند: باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆچوون و بڕیاری خۆی بە سەر دەوڵەتی عێراق دا سەپاندووەو لە ئاراستەکردنی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی ھاوپەیوەند بە تیرۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری بە پەرلەمان ڕێگری دەکات و ئەمەش تەواو ئاشکرایە.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق داوای لە باڵوێزخانەی ئەمریکا کرد کە واز لە ملھوڕی و کردەوەی زۆربێژانە دژی دەستەڵات و نەتەوەی عێراق بھێنێت.

«عودەی شەعلان» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتحیش بە دەربڕینی ئەمەی کە پرسە پێویستی بە بەدواداچوونی بەبڕشتانەی ھێزی یاسادانان دەکات، وتیشی: پەرلەمانی عێراق دەبێ دگوشار بخاتە سەر دەوڵەت ھەتا ھەرچی خێراتر دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی لێژنەکانی سەبارەت بە تیرۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری ڕەوانەی پەرلەمان بکات.

سەرپەیڤ