دیاردەی تۆپی پێ ئەوروپا لەیەک هەنگاوی ڕیال
باوەرناکرێت؛ ئیمباپێ بە ١٨٠ ملوێن یۆرۆ لە ریالی مەدرید!
ڕیالی مەدرید بە پێی دانپێدانانیی مارکا بۆ ڕاکێشانی کیلیان ئیمباپێ ، دیاردەی تەمەن 18 ساڵانی فەرانسی لەگەڵ مۆناکۆ بە رێککەوتنی بەرایی گەیشتن.
بە پێی راپۆرتی "وەرزش 3"، ریالی مەدرید لەمێژ بوو بە دوای ئیمباپێ بوو وا دیارە ئەوە لە ئامانجەکەی نزیک دەبێتەوە. دوای جیایی مۆراتا و ماریانۆ لە ریال، هاوکات لەگەڵ پشت ڕاست کردەنەوەی وەرگرتنی هێرەشکارێکی ناوەندی لە لایەن زەیدانەوە، ووتووێژەکانی نێوان ریال ۆ مۆناکۆ بەرەو جددی بوون رۆیشت، ئێستا هەوالی ڕێککەوتنی بەرایی دوو لایەن لەم بوارە دەگات .
ئەگەر ئەم گواستنەوەیە یەکجاری بێت، ئیمباپێ دەبێتە گرانبایی ترین یاریزانی دونیا هەڵبەت بەو مەرجەیی نەیمار بە ڕێژەی 222 ملوێن یۆرۆ لە بارسا وە نەچێت بۆ پاریس سەن ژێرمەن.
ئیمباپێ لەوەرزی رابردوو دا بە یاری یەکجار جوانی نازناوی دیاردەی تۆپی پێی ئەورووپای بە خۆ تەرخاندا.
وەرگرتنی ئیمباپێ لەسەر ڕای زەیدان ئەنجام دەبێت و ئەم یاریزانە گڕێبەستێکی 6 ساڵە لەگەل ریال مۆر دەکات .