تشرینی یه‌که‌م 31, 2017 09:52 Asia/Tehran
  • دەرهێنەری ئێرانی داوای لە ترەمپ کرد بۆ ئاشنا بوونی لەگەڵ کەلتووری ڕەسەنی ئێرانی فیلمەکەی ببینێ

"نەرگس ئابیار" دەرهێنەری ئێرانی فیلمی "نفس" (هەناسە) کە ئەمساڵ وەکوو نوێنەری ئێران لە فستیڤاڵی ئاکادیمیای زانست و هونەرەکانی سینەما (ئۆسکار) بەشداری کردووە، داوای لە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد بۆ ئەوەی ئاشنا بێ لەگەڵ کەلتووری ڕەسەنی ئێرانی، چاو لە فیلمەکەی ئەو بکات.

"نەرگس ئابیار" دەرهێنەری ئێرانی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕۆیتێرز وتی: بینینی فیلمی "هەناسە" دەتوانێ یارمەتیدەر بێ بۆ کۆمەڵگەی ئەمریکا تا بۆیان دەرکەوێ کە ئێرانییەکان بە پێچەوانەی بانگەشەی ژمارێک سیاسەتوانی واشینگتۆن، تیرۆریست نین.

ئابیار لە یەکەم دەرهێنەری ژنی ئێرانییە لە فیلمەکەی وەکوو نوێنەری ئێران لە ئۆسکار بەشداری کردووە وتیشی: ترەمپ یەکسەر هەڕەشە و گوڕەشە لە ئێران دەکات، بەڵام پرسیار ئەوەیە کە ئایا ئەگەر بێتوو چاو لە فیلمی "هەناسە" بکات، ئایا دیسانیش هەر درێژە دەدات بەو هەڕەشە و گوڕەشانەی؟

فیلمی سینەمایی هەناسە ناوەڕۆکێکی ناسک و دژە شەڕی هەیە؛ چیرۆکی ئەم فیلمە ژیانی چوار منداڵی ئێرانی دەگێڕێتەوە کە لە سەردەمی شەڕی داسەپێندراوی ئێراق بە سەر ئێران گەورە دەبن.

"بەهار" وەکوو پاڵەوانی ئەو چیرۆکە جیهانێکی تژی لە خەون و خەیاڵی جوانی منداڵانەی هەیە؛ ئەو خەون و خەیاڵەی کە نایەنەدی لەبەر ئەوەی کە شەڕ دەرفەتی هاتنە دیی پێ نادات.

سەرپەیڤ