پێشانگاری وێنه‌ی ژنانی کورد له سنه ده‌کرێته‌وه
له شاری سنه‌ی سه‌ر به پارێزگای کوردستان پێشانگاری وێنه‌ی ژنانی کورد به‌ڕێوه ده‌چێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پێشانگایه‌کی وێنه به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی ژنی کورد له شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م پێشانگایه له ژێر ناوی "سوچ" تایبه‌ته به گرووپێک وێنه‌گری ژنی کورد که ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له سنه دامه‌زراوه و ئه‌مه چواره‌مین پێشانگای ئه‌م گرووپه‌یه که به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ۳ پێشانگاکه‌ی دیکه‌ی گرووپی سوچ پێشوازی باشی له لایه‌ن خه‌ڵک و هونه‌رمه‌ندانه‌وه لێ کراوه.
له‌م پێشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ندان ژیلا بورهانی، زوهدییه حسامی، ژینا موده‌ڕس گورجی، گوڵاڵه یونسی، هانا نوری، گه‌وهه‌ر ده‌شتی و سۆدا دۆغان وێنه‌کانیان پیشان ده‌دن.
شایانی باسه که پێشانگاکه ڕۆژی ۴‌ی ڕێبه‌ندان ده‌ست پێده‌کات و تاکوو ۱۰ ڕێبه‌ندان درێژه‌ی ده‌بێت. پێشانگای وێنه‌ی ژنانی کورد ڕۆژی چوارشه‌مه و له گه‌له‌ری شاری سنه ده‌کرێته‌وه.