ئاب 21, 2018 08:45 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیهانیی مزگەوت پیرۆز بێ

دوای کارەساتی دڵتەزێنی ئاوربەردان لە مزگەوتی ئەقسا، ڕۆژی 21ی ئەگوستیان وەکوو ڕۆژی جیهانیی مزگەوتەکان ناودێر کردووە.

ساڵانێکی زۆرە کە جاروبار لە هەواڵەکاندا دەبیسین، ئاوریان لە مزگەوتێک بەرداوە یاخود خاپووریان کردووە. هەموو جارێک تاقم یان کەسانێک دەسدرێژییان کردوەتە سەر مزگەتێکی موسڵمانان ونیازی لەنێوبردن و خاپوور کردنیان بووە.

کارەساتی دڵتەزێنی ئاوربەردان لە مزگەوتی ئەقسا

کارناسان هۆی ئەم بابەتەیان بە کاریگەریی ئەرێنی مزگەوتەکان لێک داوەتەوە لەسەر پرسی یەکیەتی و گۆڕانکاری لە دەروونی مرۆڤدا. خاڵی جێی سەرەنج ئەوەیە کە سەرەڕای ئەو هەموو دوژمنایەتیانە، پاش سەدەگەلێکی زۆر، هەروا بەردەوام دەنگی بانگ لە هەزاران مزگەوتی سەرانسەری جیهان دەبیسرێ کە موسڵمانان بەرەو پاکی و یەکڕیزی و کاری چاکە بانگهێشت دەکەن.

21ی ئەگوستی 1969، مزگەتی ئەقسا، یەکەم ڕووگەی موسڵمانان لە ئاوری ڕق و دوژمنایەتیدا سووتا. مزگەوتی ئەقسا، مزگەوتێکە بە گومبەزی کەسک لە نزیکی قوبەتولسەخرەدا. ئەم مزگەوتە لەلایان داوودی نەبیەوە چێ کرا و بە دەستی حەزرەتی سلێمانیش کاری ساز کردنەکەی تەواو بوو. مزگەوتی ئەقسا خاوەنی میچی تایبەتە و بینایێکی لاکێشییە کە ڕەواقێکی گەورەی لە ناوەڕاستدا هەیە. لە لای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە، سێ ڕەواقی دیکە دەوراندەوری مزگەوتەکەیان داوە. درێژاییەکەی لە باکوورەوە بۆ باشوور 80 مەترە و پانتاییەکەشی لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا 55 مەترە.

مزگەوتی ئەقسا لە ئیسلامدا خاوەنی جێ و شوێنێکی باڵایە. ڕووداوی میعراجی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و نوێژ کردنی پێغەمبەرانی دیکە بە ئیمامەتی بەڕێزی لە مزگەوتی ئەقسادا، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەم مزگەوتە لە لای موسڵمانان دوو هێندە خۆشەویستتر بێت.

ئایینە ئیلاهییەکان هەرکامەیان خاوەنی هێما و نیشانەیێکی تایبەتن، ئیسلام وەکوو دوا ئایینی ئاسمانی، لە نێوان هێما و نیشانە ڕواڵەتییەکان و شوێنەکاندا، بایەخێکی زۆری داوە بە مزگەوت و فەرمانەکانی هاوپەیوەند بە ئەو.

مزگەوتی جامێعی خوڕەمشار

"مزگەوتی جامێعی خوڕەمشار" یەکێکە لە مزگەوتە هەرە گرینگەکانی ئێرانە کە وەکوو مەتەرێزی بەرخۆدان و خۆڕاگری بەرگریکارانی ئەو شارە، بە یەکەم شوێنەواری نیشتمانی بەرگریی پیرۆز تۆمار کراوە.

هونەری نژیارڤانیی ئیسلامی

بەو هیوایە کە لە داهاتوویێکی نزیکدا، بە ئازادیی مزگەوتی ئەقسا و قودسی پیرۆز دڵی هەموو موسڵمانان شاد بێت.

 

سەرپەیڤ