حوزه‌یران 04, 2017 16:51 Asia/Tehran
  • ئیمام خومەینی (ره) خەباتکارێکی ئینقلابی و خۆڕاگر

٢٨ ساڵ لەمەوبەر لە ئاوا ڕۆژێکدا، "ڕوحوڵڵا موسەوی خومەینی" (رە) ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پاش ٨٧ ساڵ ژیانێکی ماندوونەناسانەی تژی لە هەوڵ و تێکۆشان ، ئەم جیهانەی بە جێ هێشت و بە دیداری حەق شاد بوویەوە.

14ی جوەزەردان ڕێککەوتی چوارەمی ژوئەن بەرامبەرە لەگەڵ 28ەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (ره) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (ره)ڕۆژی 14ی جوەزەردانی 1368 ی ه

نەتەوەی ئێران و هەموو هۆگران و پەیڕەوانی ڕێگا و هزری ئیمام خومەینی لە سەرانسەری جیهان بەم بۆنەوە رێز دەگرن لە یادی ئەم کەسایەتییە بلیمەت و گەورەیە.

رێزگرتنی نەتەوەی ئێران و هەموو هۆگران و پەیڕەوانی ڕێگا و هزری ئیمام خومەینی ره

جەماوەری ئێران ڕۆژی 14ی جوەزەردانی 1368 ی ه ڕێککەوتی 4 ی ژوئەنی 1989 بە ڕۆژێکی تاڵ و خەمبار دەزانن، ڕۆژێک کە لەودا ئیمام خومەینی گەورە ڕێبەری خۆیان و بناغەدانەری کۆماری ئیسلامییان لە دەس دا.

بەڕێ کردنی تەرمی ئیمام خومەینی لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ و بێ وێنە

کەسایەتییەکی هەڵکەوتە کە کاریگەریەتییەکی قووڵ و چارەنووس سازی هەبوو لەسەر مێژووی وڵاتی ئێراندا و هاوکات ویستی جەماوەر و ئاییبنەکەیان واتە ئیسلامی بردە چوارچێوەی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.حەزرەتی ئیمام تەنیا وەکوو سیاسەتوانێک بۆ خەڵکی ئێران و هەموو موسڵمان بە ئەژمار نەدەهات بەڵکوو بەڕێزی وەکوو زانایێکی ئایینی، ڕێبەرێکی جەماوەری و سادەژی و هێمای خەباتی دژی زوڵم و نادادوەری دەناسرا، هەر بۆیە بە تێپەڕینی 28 ساڵ لە کۆچی دوایی ئەو بەڕێزە یاد و بیرەوەرییەکەی هەروا بەردەوام لە دڵەکاندا زیندووە و رێنوێنییەکانی ڕێشاندەری هەمووانە.

حەزرەتی ئیمام خومەینی (ره) ڕێبەرێکی سادەژی

لە تایبەتمەندییە زەقەکانی ئیمام خومەینی، بوێری و بەبڕشتانەبوونی بڕیارەکانی لە پێناو خەباتی دژی ئیستکباری نێوخۆیی و جیهانی بوو. ئەم تایبەتمەندییەی بەڕێزی بە هۆی ڕۆحی پاڵدانەوە و متمنانە کردن بە خودا بووە کە لە هەموو هەنگاوەکانی ئەو بەڕێزەدا بە ئاشکرا دیار بوو. پاڵپشتی سەرەکی ئیمام لە پاش خودا جەماوەر بوو. بەڕێزی ڕای لەسەر ئەوە بوو کاتێ خەڵک ئاگادار بن و یەک بگرن، هیچ هێزێک ناتوانێ لەبەرامبەریاندا ڕاوەستێ.ئەو زۆر جاران بە بەرپرسانی نیزامی ڕادەسپارد کە بە کاروباری خەڵک ڕابگەن و وەکوو باوکێکی دڵسۆز پاڵپشتی لێ دەکردن.

حەزرەتی ئیمام خومەینی (ره) سالی 1357

حەزرەتی ئیمام خومەینی (ره) سەرباری ئەو هەموو دژواری و کێشە و کەندوکۆسپانە وا لەسەر ڕێگای دا بوو، حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی لە ئێراندا بونیات نا کە پاش تێپەڕینی 38 ساڵ، هەروا بەردەوام لە ئاستی جیهاندا وەکوو نیزامێکی دەسەڵاتدار بە پێی بنەماکانی ئیسلام و دەنگی جەماوەر دەناسرێت.

ئازیەتباری پڕسۆز و بەڕێ کردنی تەرمی ئیمام خومەینی لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ و بێ وێنە لەلایان خەڵکی ئێرانەوە بەڕێوە چوو و لەڕاستیدا ئەوە چەشنێک سوپاس و پێزانین بوو لە ڕێبەرێک کە هەموو شتێکی خۆی بەختی خەڵک کردبوو و لە ناخی دڵەوە هۆگری و دڵنیایی پێیان هەبوو.

بەڕێ کردنی تەرمی ئیمام خومەینی لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ و بێ وێنە لەلایان خەڵکی ئێران

ئەم پەیوەندییە قووڵ و سۆزدارانەیە لە نێوان جەماوەر وئەو ڕێبەرە دڵسۆزە بووەتە هۆی ئەوەی کە پاش 28 ساڵ هێشتا هزر و ئەندێشەی پێشکەوتووانە و ئینقلابیی ئیمام، نەک تەنیا لە ئێراندا بگرە لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش لە نێوان خەڵکدا ڕوو لە گەشە بێت و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ هۆگرێکی زیاتری هەبێت.

  ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە ساڵەهاتی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (ره) له وڵاتانی دیکەی جیهان

 

ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە ساڵەهاتی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (ره)هەموو ساڵێک لە شارە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت. لەم ڕێوڕەسمەدا بەرپرسانی پارێزگا، بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندانی دایرەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان و تاقمێکی زۆر لە چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی شاری سنە بەشداری دەکەن

 ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە ساڵەهاتی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (ره) لە شارە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای کوردستان

 

 

سەرپەیڤ