وتووێژی " ترەمپ" و عەرەبەکان بە تام و خوێی " ترساندن لە ئێران"
سەفەری " شیخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابیر ئەلسەباح" میری کوەیت بۆ واشنگتۆن و هاوکاتیش هەوڵی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چارەسەری قەیرانی عەرەبی بوو بە بیانوویەک کە جارێکی تر، ترەمپ بە تام و خوێی ترساندن لە ئێران ئامانجەکانی خۆی لە ناوچە دا پێو شۆین بگرێت .
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی بە شێوەی جیا جیا لەگەڵ " محەممەد بن سەلمان" ، پاشمیری عەرەبستان، " محەممەد بن زاید ئالی نەهیان" ، پاشمیری ئەبووزەبی و " شیخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی"، میری قەتەر وتووێژی کردووە . لەم بەیاننامەیە دا هاتووە : ترەمپ لەم وتووێژانە دا جەختیکرد یەکێتی شەریکانی عەرەبی واشنگتۆن بەمەبەستی بردنە سەرەوەی ئاستی پاوەجێی و سەقامی ناوچە یە و ئەوەیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران ، پێویستە .
پێش لەم بەیاننامەیە ، ترەمپ لە پریس کۆنفرانسێکی هاوبەش هاوری لەگەڵ میری کوەیت لە کۆشکی سپی ، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ جارێکی تر بە ڕای خۆی بە پشتگری لە ترۆریسم تۆمەتبار کرد . " ترساندن لە ئێران " ستراتژیای دەوڵەتی ترەمپ بۆ بردنە پێشەوەی قازانج و بەرژەوەندی سیاسی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە.
ئەگەرچی سیاسەتی ترەمپ بۆ کۆدەنگیی عەرەبەکان دژ بە ئێران ، بەڕەو ڕووی شکست بۆتەوە ، بەڵام ئەمریکا هەر پێش لەو سیاستەی دەستی داوەتە فڕۆستنی چەک بە عەرەبەکان . بەڕێکردنی یەکجار زۆری پارەی وڵاتانی نەوت خێزی عەرەبی بۆ ئەمریکا لە پێناو بەدی هینانی کارو پیشە ، ئامانجی دەوڵەتی ترەمپە و لەم نێوانە ، هەوڵ ئەدات لەگەڵ ترساندن لە ئێران ئەو پرۆسەیە خێراتر و هاسانتر بکاتەوە .
ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیۆیۆرک تایمز لە نمونەیەک دا بۆ لێکدانەوەی سیاسەتی دەوڵەتی ترەمپ پێش وپاش هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا بەرامبەر عەرەبستان ئاماژەی کرد و نووسی: لە پێشگرتنیی هەڵوێستی دەمارگرژانە بەرامبەر ئێران و پاشانیش ئیمزای گرێبەستی فڕۆشتنی چەک وچۆڵ بە بڕی ١١ ملیار دۆڵاڕ لە نێوان ڕیاز و واشنگتۆن، سیاسەتی ترەمپ بۆ بەرێکردنیی دۆڵارەکانی سەعوودی بۆ ئەمریکا بوو .
لە وەها بارودۆخێک دا ؛ هەمووان ، بەڵام بە باشی لەوە ئاگادارن کە چ وڵاتانێک لە ناوچە لە ترۆریسم پشتگری دەکەن. سیاسەتی دووفاقیانەی ترەمپ، ناوەڕۆکی بابەتەکە ناگۆرێت کە ئەمریکا دنە دەری سەرەکیی بەدی هێنانی تاقمە جۆر بە جۆرە ڕەشەکوژەکان لە وان داعشە .
ئێستا کە ترۆریستان لە سوریا لە دۆخی لێکپژان دان ، ئەمریکا هەموو هەولێک ئەدات بۆ ڕزگاری ئەوان .
لەم بوارە " فرانتس کلینیسون" جێگری کۆمیسیۆنی کارو باری بەرگری و ئاسایشیی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی ڕوسیا ڕۆژی هەینی وتی: ئەمریکا بە کوپتێر ٢٠ فەرماندەری داعشی لە دەیرۆزوور ، بۆ ناوچەیەکی ئەمن ڕاگواستووە و ئەو کردەیە جاریکی تر ستراتژیای پێوەندیی و پشتگری واشنگتۆن لەو تاقمە ڕەشەکوژەی سەڵماندووە . دوای ئەوەی کە سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی سێ شەممە ی ڕابردوو گەماروی زیا تر لە سێ سالانیی دەیرۆزووریان تێکشکاند ، سەرچاوەکانی دەنگ و باس ڕۆژی پینج شەممە ڕایانگەیاند هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی سوپای سوریا بەرەو دەیرۆزوور ، کوپترە ئەمریکاییەکان مانگی ئاگۆستی ڕابردوو ٢٠ سەرکردەی داعشیان لەو شارە بردۆتە دەرێ .
ئەم چەشنە ڕاپۆرتی بەڵگەمەند ئیتر شک و گومانێک ناهێلنەوە لە مەڕ ئەوەی کە ئەمریکا لە ترۆریسم لە ناوچە لاگری دەکات و ترساندن لە ئێران، تەنیا کارتێکە بۆ سەرپۆشنان لە سەر ڕاستیەکان .