شوبات 01, 2018 13:21 Asia/Tehran
  •  ڕۆڵی خەڵک لە سەرکەوتنیی شۆرشی ئیسلامی ئێران دا

یەکێتی گرنگترین هۆکاریی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێرانە کە توانی لە ماوەیەکی کورت ماوە دا سەرکەوێت بە سەر ڕژێمێکی بە دەستەڵات، وڵامی ئەم مەسەلەیە دەکرێ لە فەرمایشتی ئیمام خۆمەینی(رە) بدۆزینەوە کە فەرمووی گرنگترین هۆکاری سەرکەوتن و ڕەمزی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران" گۆڕانی ئیلاهی" بوو.

دوای  سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران کۆتایی هات بە زاڵیەتی ئەمریکا بە سەر ئێران و چارەنووسی گەلی ئێران لە ڕێبازێکی تازە، هاورێ لەگەڵ مەزنایەتی و سەربەخۆیی دیاریکرا. ئەم گۆڕانە مەزنە بوو بە هۆی پیلانگێری ڤاشنگتۆن و هاوپەیمانەکانیی لەمەر بەرەو ڕووبوونەوەی شۆرشی ئیسلامی ئێران ، هەربۆیە دەستیان دایە پیلانگێری لە دژی نزامی تازە پێگەییشتووی کۆماری ئیسلامی ئێران. بەڵام پیلانەکانی رۆژ ئاوا چ لە سەردەمی شەڕی داسەپاو، چ لە کاتی ئەنجامدانی کردەوەی دوژمنکارانەی دوای شەڕ نەیاتوانیی ئێران بگەڕێنەوە بۆ سەر مەداری پاوانخوازیەکانی ڕۆژئاوا. بە وتەی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، زۆربوونیی هەرەشەکان باس لە دەستەڵاتی نزامی ئیسلامی دەکات، چوونکا گەر کۆماری ئیسلامی ، دەستەڵات و کارتێکەری باڵای نەبووایە، خراپخوازان و ناحەزانی گەلی ئێران بەم شێوە ، سەرەڕۆیانە نەدەهاتنە کایەوە و پیلانی جۆر بە جۆریان نەدەگێرا.

ئێستا سیی و نۆ ساڵ لە سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران تێپەر بووە و ئەم شۆرشی هەرا بۆ گەلانی بێدار و خوازیاری سەربەخۆیی و مەزنایەتی بابەتی سەرنجڕاکێشی زۆری هەیە .
 

حەزرەتی ئیمام خۆمەینی (رە) دەفەرمێ:

" گەلی ئیسلام ڕابووە تا بە هەموو توانایەوە لە ئیسلام بەرەڤانی بکات و ئاسەواری  ڕژیمی دوژمنی ئیسلام کە شا ڕۆێ نابوو لە ناو ببات. ئەم گەلە هەربەوچەشنە کە جیهان شایەتیەتی لە ڕێبازی بەرەڤانی لە ئیمان بە ئیسلام  و دابینی سەرکەوتنیی ،ئامادەی هەر چەشنە لەخۆبوردووییە. ئەم گەلە خاوەن دەستەڵاتە و ئێمە متمانەمان هەیە کە ئەو خەباتەی گەل تێادا بەشدارە بە سەرکەوتنی گەل و شکستی دوژمن کۆتایی پێدێت ".

یەکێتی وشە وکەلیمە و ئیمانی ئیلاهی  دەتوانێ ڕەمزی سەرکەوتنی هەر نەتەوەیەک بێت. ڕەمزی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامییش یەکێتی لە هەموو گۆرەپان و ئەرکانەکانی نزام و گەل بوو. حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆرش لە بارەی ئەرکانی شۆرشی ئیسلامی ئێران دەفەرمێ:" بۆ تەشک گرتنیی هەر شۆرشێک ماکێکی هزری و دوو هۆکاری ئینسانی پێویستە. ماکی هزری هەمان ئیدئۆلۆژیای قۆتابخانەییە(مەکتەبی) کە شۆرش لە سەر بناغەکەی دادەمەزرێت و ماکی ئینسانیش یەکیان خەڵکن و ئەوی دیکەیان ڕێبەری ، هەرکات ئەم سێی ماکە لە تەنیشت یەکتری دابن و ڕەوتێکی وەک یەک یان هەبێت شۆرش بەدی دێت .

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە تەنیشت گڵکۆی پاکی ئیمام خۆمەینی (رە) ڕێکەوتی ١١ ڕێبەندانی ١٣٩٦ هەتاوی

شۆرشی ئیسلامی لە ئێران جگە لە کارتێکەری قووڵی لە سەر پێوەندییەکانی کۆمەڵایەتی گەلی ئێران و بایخ و بەها کانی حاکم بە سەر کۆمەڵگەی ئێران ، نزامی نێو دەوڵەتی ئێستای جیهانی بەرەو ڕووی گۆڕانکاریی بنەمایی کرد و یاسا وکەش و پێوانە  نادادگەرانەکانی زاڵ بەسەر پێوەندی  نێو دەوڵەتی و نزامی جیهانی بەڕەو ڕووی کێشە کرد .

 

سەرپەیڤ