ئاب 31, 2018 17:19 Asia/Tehran
  • ھۆکاروشوێنھاتەکانی کردارەکەی عەبادی لەمەڕ وەلانانی فاڵح فەیاز

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی ڕابردوو «سیھەمی ئوت» بە دەرکردنی بڕیارێک فەاڵح فەیازی سەرۆکی حەشئی شەعبیی و داوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی لە پۆستەکەی وەلانا.

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق شەوی ڕابردوو «سیھەمی ئوت» بە دەرکردنی بڕیارێک "فالح فەیاز" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراقی لە سەر هەموو پۆستەکانی وەلانا. لە بارەی ئەم ھەنگاوەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەکرێ ئاماژە بۆ دوو ھۆکاری ڕووکەش و ڕاستەقینە بکرێت. ھۆکارە ڕووکەشانەکەی ھەرئەوەیە کە عەبادی بۆخۆشی ئاماژەی پێکردووەو وتوویەتی کە فەیاز بەدووی خۆ تێگەیاندن لە کاروباری سیاسییە لە وڵات داو بە پێی یاسای بنەڕەتیی عێراقیش کەسانی ھەڵکەوتەی لەشکرییش بۆیان نییە خۆیان لە کاروباری سیاسی دا ھەڵقورتێنن.

بەڵام بێ گومان ئەم ھۆکارە تەنیا رڕواڵەتی بابەتەکەیەو ھۆکارە سەرەکییەکی شتێکی دیکەیە. دەشێ بڵێین یەکێک لە ھۆکارە ڕاستەقینەو سەرەکییەکانی ھەر ئەو بابەتەیە کە بزوتنەوەی فەتح ئەمڕۆ سی و یەکی ئوت لە بەیاننامەیەک دا بۆ کاردانەوە پیشاندان بەرامبەر بەو ھەنگاوەی عەبادی باسی کرد. فەتح لە بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاندووە: ھۆی وەلانرانی فاڵح فەیاز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حەیدەر عەبادی ھەوڵ دەدات بۆ دووھەمین جار کورسیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داگیر کات ، کەچی فەیاز نەیاری ویلایەتی دووھەمی عەبادییە و ئامادەی قەبووڵ کردنی وەھا بابەتێک نییەو بە قازانجی عێراقیشی نازانێت.

جیا لەمە، بەپێی ڕاپۆرتی بڕێک لە سەرچاوەکان، عەبادی وەلانانی فەیازی بە فەرمانی واشێنگتۆن ئەنجام داوە. ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی ھەوڵێکی زۆریان داوە بۆ لە مەیدان دەرکردنی حەشدی شەعبی لە عێراق و ھەروەھا ھێنانە سەر کاری دەوڵەتێکی سەربە واشێنگتۆن. ھەر لەم ئاراستەیەدا ھەواڵدەریی ئەلغەد بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە: واشێنگتۆن پێشنیاری بە ئەلفەیاز کردووە کە ئەگەر بێتوو بە ھاوپەیمانیی حیکمەت سەربە عەمار حەکیم و سائیرونی سەربە موقتەدا سەدرەوە پەیوەست بێت، واشێنگتۆنیش بۆ بەئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پشتگریی لێ دەکات، بەڵام فەیاز ئەم پێشنیارەی ڕەت کردووەتەوە. لە ڕاستی دا پێشنیارەکەی ئەمریکا بە فەیاز بە مەبەستی ناکۆکی دروست کردن لەنێوان عەبادی و فەیاز ئەنجامی گرت کە وادیارە ئامانجەکەشی ھاتەدی و لەو کارەی دا سەرکەوت.

ئەگەرچی ھێشتا ناتوانین بڵێین کە ھۆکارە ھەرەسەرەکییەکەی ئەو ھەنگاوەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەمەڕ وەلانانی فاڵح فەیاز بۆ چی دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەو ھەنگاوە بۆی ھەیە شوێنھاتی گرینگی بەدواوە دەبێت کە گرینگترینیان پەک کەوتنی ھەمدیسانی ناساندنی سەرۆکی تازەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە. ھەڵبژاردنەکەی عێراق لە ١٢ی مای ٢٠١٨ دا بەڕێوە چوو، کەچی سەرباری تێپەڕینی پتر لە سەد ڕۆژ لە بەرپاکرانی ھەڵبژاردن، ھێشتا تاقمە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە سەرۆک وەزیرانی تازەی وڵاتەکەیان بناسێنن. ئینجا ئەم کارەی عەبادیش بۆی ھەیە ئەم ڕەوتە درێژخایەنتر بکات.

شوێنھاتێکی دیکەش ئەمەیە کە ئەو کارەی حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوانەیە چەنسی ناوبراو بۆ گرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کەمتر بکات، چونکو بەسەرنجدانی ئەوەی کە عەبادی و فەیاز ھەردووکیان لە ڕێبەرانی ھەڵکەوتەی پێڕستی ھەڵبژاردنی نەسرن، کردەوەکەی عەبادی لەمەڕ وەلانانی فەیاز توندوتیژ بوونەوەی ناکۆکی و دووبەرەکییەکانی نێو پێڕستی نەسری لێ ئەکەوێتەوەو ھەر ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی چەنسی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی دا.

سێھەمین شوێنھاتی ئەو کارەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمە دەبێت کە ئاوا ھەنگاوێک دەبێتە ھۆی برەو سەندنی پاکتاوکردن و تۆڵە سەندنەوەی سیاسی لە عێراق داو ئینجا بە سەرنجدانی سستەک بوونی ئاسایشتی عێراق، دیارە شوێن دانانی نەرێنی و نگەتیڤی زۆریش لە سەر ئاسایشتی ئەم وڵاتە دادەنێت. ھەر لەم ئاراستەیەدا لە بەیاننامەکەی فەتحیش دا ھاتووە کە وەلانرانی فاڵح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ھەنگاوێکی مەترسی دارە کە حەشدی شەعبی و دام و دەزگای ئاسایشتی بە تێکھەڵچوون و مشت و مڕی سیاسی و تۆڵەسەندنەوەی تاکەکەسییەوە تێوە دەگلێنێ.

 

 

سەرپەیڤ