ئادار 24, 2019 13:56 Asia/Tehran
  • بانگەشەگەلی تەماوی لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی ئێران؛ درێژەی پرۆژەی لەئێران ترساندن لەلایەن رۆژاواوە

درۆ و دەلەسەی کۆڕ و نێوەندە هەواڵی ومیدیاییەکانی رۆژاوا لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی ئێران هەروا بەردەوامە.

میدیا رۆژاواییەکان هەوڵ دەدەن بیروڕای گشتیی جیهان لەسەر بنەمایەکی هەڵە لەدژ ئێران هەڵوێست بگرێ. هەرلەوپەیوەندییەدا، کەناڵی هەواڵیی ئەمریکی فەکس نیوز لە ڕاپۆرێکدا ئیدیعای کرد، بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستی هێناوە، حکومەتی ئاڵمان خۆی بواردووە لە ئاشکرا کردنی بڕێک هەوڵی ئێران بۆ ئەوەی لەلایەن ئەو هەواڵدەرییەوە، "بەدەست هێنانی چەکەمەنی شاراوەی ئەتۆمی و تەکنۆلۆژیای مووشەکی" ناونراوە. لەڕوانگەی فەکس نیوز، ئەو بەشاراوەیی کارکردنەی ئاڵمان بەمەبەستی پاراستنی بەرجام (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) و پەیوەندییە ئابوریەکان لەگەڵ ئێراندا ئەنجامی گرتووە.

ئەو ئیدیعایە لەکاتێکدا هاتووەتە ئاراوە کە هەواڵدەریی رۆیتەرز لەم دواییەدا لە ڕاپۆرێکدا نووسی: بەڵگەو سەنەدە نهێنیەکان واپێشان ئەدەن کە ئینگلیز، فەڕانسە وئاڵمان مانگی مارس پێشنیاری سەپاندنی بایکۆتی نوێ بەدژ ئێرانیان لەبەر بەرنامە مووشەکییەکەی خستەڕوو، بەڵام ئەو کارە لەگەڵ نەیارەتی ئەندامانی دیکەی یەکێتی ئوروپا لەوان ئیتالیا کە خوازیاری پەرەی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامین، بەرەوڕوو بوو.

بانگەشە پڕووپوچەکان لەبارەی بەهەڕەشە پێشاندانی توانای بەرگریی ئێران لەکاتێکدا دووپات دەبنەوە کە بەرنامەی مووشەکیی ئێران ماکی بەرگریانەی هەیەو بەگوێرەی پێداویستیی پێشپێگرانە لەهەمبەر هەڕەشەکان دیزاین کراوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە هیچ بڕیارنامەیەک لەئەنجومەنی ئاسایش بەرنامەی مووشەکی و یان تاقیکارییە مووشەکییەکانی ئێرانی قەدەغە نەکردووە.

بڕگەکانی بڕیارنامەی٢٢٣١ لەوبارەوە زۆر ڕوون و دیارن. دانوستان نەکردن لەسەر بەرنامەی مووشەکیی ئێران وپێداگریی لەسەر بەرگریکارانەبوونیشی، خاڵێکە کە چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جەختی لەسەر کراوە بەڵام وڵاتانی رۆژاوایی هەموو جارێک هەوڵ دەدەن بیانوویەکی نوێ بدۆزنەوە بۆ لەگوشارنانی ئێران. ئەوە لەکاتێکدایە کە هیچ سەنەد وبەڵگەیەک لەدەستدانییە کە پێشان بدات ئێران خەریکی چالاکی بۆ بەدەست هێنانی چەکی ناڤۆکییە.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیش وەک ڕێکخراوێکی شیاوی دیاریکردنی چالاکی ناڤۆکیی ئاشتیانە، پاش جێ بەجێ کرانی بەرجام بەردەوام پشت ڕاستی کردۆتەوە کە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران هیچ لایەن و یان ماکی سەربازیی نییە.

"یوکیا ئامانۆ"ی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی مانگێک لەمەوبەر لە چواردەهەمین ڕاپۆرەکەی لەمەڕ بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، جارێکی دیکە پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنیەکانی لەبەرجامدا، ڕاگەیاند.

"مارک فیتز پاتریک" بەڕێوەبەری کارگێڕیی ئەندێشگەی نێونەتەوەیی موتاڵا ستراتژییەکانی ئەمریکا مانگی دیسەمبەری ڕابردوو لە پەیامێکی توئیتەریدا نووسی: بەرنامە مووشەکییەکانی ئێران پێشێلکەری بڕگەکانی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش بەئەژمار نایە. ئەو بڕیارنامە خوازیاری ئەوەیە کە هەموو وڵاتانی ئەندام خۆببوێرن لەهەرچەشنە کردەیەک کە جێ بەجێ کرانی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە بەرجام لاواز دەکا.

بەرلەوەش ژمارێک وڵات ئیدیعای هاوکاریی مووشەکیی نێوان ئێران و کۆریای باکوریان هێنابووە ئاراوە. ئەو ئیدیعایانە بێگومان بەئامانجی هەراوهۆریا نانەوەو چەواشەکاریی ئەنجام دەگرێ، ئەوە لەکاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێویستیی بە ئەنجامدانی هەوڵی شاراوە نییە. ئێران خاوەن تەکنۆلۆژیای خۆماڵیی چێکردنی مووشەک وهاویشتنی مانگی دەسکردە و لەبواری مووشەکی و هەوا-فەزاش توانایەکی باڵای بەدەست هێناوە. ئەمڕۆکە ئێران لەبواری مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، خاوەن شێواز و توانای سەربەخۆ و بەرنامەی تایبەتە. بۆیە، ئاشکرایە کە مەبەست لەوچەشنە هەراو هۆریا نانەوانە تەنیا گوشارخستنەسەر ئێران بۆ پێمل بوون بە زێدەخوازییەکانی ئەمریکاو رۆژاوایە.

ئیدیعای فەکس نیوز لەبارەی هەوڵی ئێران بۆ گەشەپێدانی بەرگریی مووشەکیی خۆی بەیارمەتی ئاڵمانیش هەرلەوئاراستە دایە.