ئه‌یلوول 22, 2019 18:24 Asia/Tehran
  • فڕینی فڕۆکەی بێ سەرنشینی سیخوری ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی ناوچەگەلێک لە لوبنان

سەرچاوە لوبنانیەکان باسیان کرد لە پێشێلکردنی سنووری ئاسمانی وڵاتە که یان لەلایەن فڕۆکەیەکی سیخووڕی ڕژیمی زایونی .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی  هەواڵدەری مێهر بە گێڕانەوە  لە ئەلنەشرە بە پێی  ڕاگەیندرانی  ئەو سەرچاوەگەلە  فرۆکەی سیخووڕی  ئیسرائیلی  لە جۆری  ئێم کەی   لە سەر  ئاسمانی  ناوچەگەلێک  لە لوبنان بۆ وێنە  شاری نەبتیە  و شاروچکەکانی دەڤەری تا ناوچەی  ئەلتەفاح  تا مەرجەعیون و بنت جەبیل  فڕیوە . چوارشەمەی  هەفتەی ڕابردوو  فڕوکە بێ سەرنشینەکان و فڕوکەکانی  ڕژیمی زایونی  لە حەوت جاردا  سنووری ئاسمانی  لوبنانیان  پێشێل کرد .  ئەم دواییانەش  جم وجولەکانی ڕژیمی زایونی  لە نزیکی لوبنان  توندتر بووەتەوە  و جگە لە  نزیک بوونەوەی  سەربازانی زایونی  لە سنووری زەوینی لوبنان  فڕوکە سیخوڕیەکانی زایونیەکان   سنووری  ئاسمانی و بەلەمی  شەڕکەری زایونیەکان سنووری  دەریایی  لوبنان  پێشێل دەکەن . لوبنان بە جاران  داوای  لە کومەڵگا نێونەتەوەییەکان کردووەتا  وشداری بە ڕژیمی زایونی  بدات لە پەیوەندی  لە گەڵ  ئەو دەستدرێژکاریانەدا و بەر بگرێت لە درێژەی .

سەرپەیڤ