حوزه‌یران 19, 2017 15:02 Asia/Tehran
  • زەبری گورچکبڕی مووشەکیی ئێران لە تیرۆریستەکانی جێگیر لە سووریا

پەلامارێکی مووشەکیی هێزی کەوشەنگەردوونی سپا بۆسەر بنکەی فەرماندەیی و ناوەندی کۆبوونەوە و پاڵپشتی تیرۆریستانی تەکفیری لە دەیروزووری سووریا

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر پەلامارە ڕەشەکوژیەکانی حەوتەمی ژووئەن لە تاران شەوی دووشەممە بنکەی فەرماندەرایەتی تیرۆریستانی تەکفیری داعشی لە دەیروزووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شەش مووشەکی نێوانبڕی زەوی بە زەوی دایە بەر هێرش .

پەلامارە موشەکیەکانی سوپای ئێران بۆسەر ترۆریستە تەکفیریەکانی داعش

 

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند ئەم مووشەکانە بە تێپەڕین لە ئاسمانی ئێراق و بڕانی ڕ ێگەیەکی 650 کیلومەتری  بە دروستی  کەوت بە ئامانجی دیاریکراو لە دەیروزووری سوریا  .

ئینفۆگرافیکی پەلاماری مووشەکیی سپای ئێران بۆسەر بنکەی تیرۆریستانی تەکفیری له سووریا 

 

دوازدە ڕۆژ دوای  پەلاماری تیرۆریستی ئەندامانی داعش لە تاران کە بووە  هۆی شەهید بوونی  هەژدە کەس و بریندار بوونی 52 شارومەندی ئێرانی ، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە نیشاندانی  هێزی سەربازیی ئێران ، وڵامی  تاوانکاری تیرۆریستانی دایەوە.

پەلاماری تیرۆریستی ئەندامانی داعش لە تاران

توانایی سەربازی و بەرگریی ئێران بە تایبەت لە گۆڕەپانی مووشەکی، هێمای  هێزی بەرگریانە و پێش پێ گیرانەی  کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە لە بارودۆخی ستراتژیک،  بەشێوەیەکی کاریگەر دەور دەگێڕێ.

هەرلەم بوارەدا ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیۆیۆرک تایمز  لە ژومارەی ڕۆژی دووشەممەی  بۆ لێکدانەوەی  پەلاماری مووشەکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆسەر بنکەی تیرۆریستەکان لە دەیروزوور نووسی  : ئەم پەلامارە نیشانەی گەشەی هێزی سەربازیی ئێران لە ناوچە بووە و هاوکات خاوەن پەیام بووە بۆ  عەرەبستان ، ئیسرائیل و بەتایبەت ئەمریکاییەکان  کە خاوەنی چەند بنکەی سەربازین لە ناوچە دا .

توانایی مووشەکی ئێران

لە وەها بارودۆخێک دا پەلاماری  سەرکەوتوانەی مووشەکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دەیروزوور نیشان دەدات  ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم جیددی  بووە و ئەم پەلامارە، قۆناخێکی نوێی لەم ڕەوتە دا ساز کردووە 

هەروەها  پرسێکی گرینگ  کە بۆ لێکدانەوەی پەلاماری مووشەکیی سپای پاسدارانی ئێنقلابی ئیسلامی بۆسەر بنکەی تیرۆریستان لە نێو خاکی سوریا دەبێ  سەرنجی بدرێتێ ئەمەیە کە  ئەم پەلامارە بە هەماهەنگی  و مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە و لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی دایە .

 

پەلاماری راستەو خۆی مووشەکیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بۆسەر بنکەی فەرماندەرانی تیرۆریست  لە دەیروزوور  بەگشتی لە چوارچێوەی  بەرگری لە ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دراوە .

سەرپەیڤ