ئاب 13, 2017 17:11 Asia/Tehran
  • گەنج ولاوەکان ، خولقێنەریی ئاشتی و دۆستی

گەنجەکان گەورەترین بەرەن لە مێژوو دا

دروشمیی ڕۆژی جیهانیی گەنجەکان لە ساڵی ٢٠١٧ " گەنج ، خولقێنەریی ئاشتی و دۆستی" دیاری کراوە.

لەکاتیی پەسەند کرانیی بڕیارنامەی ٢٢٥٠ ی ئەنجوومەنیی ئاسایش لە ساڵی ٢٠١٥ ، گەنجەکان دەورگێرانیی گرنگن لەمەڕ پێشگرتن لە شەڕ و پاراستنیی ئاشتی. هەر بۆیە  ڕۆژی نێو دەوڵەتیی گەنجەکان لە ساڵی ٢٠١٧ بە بەشداریی گەنجەکان لە پێشگرتن  و گۆڕینیی تێکهەڵچوونەکان و دادگەری کۆمەڵایەتیی و ئاستی پاوەجێی تەرخان دراوە

ڕۆژی جیهانیی گەنجەکان

گرووپێک لە گەنجەکان لە ساڵی ١٩٩١ بە نوێنەرایەتی لە بەرەی لاو لە " کۆگەی جیهانیی گەنجەکان" ی ریکخراوی نەتەوەکان دا بەشداریان کردووە و خوازیاریی بەڕێوە چوونیی ڕۆژیی نێو دوڵەتیی گەنجەکان بوون.ئەم ڕۆژە لە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن کۆنفرانسی جیهانی وەزیرانی بەرپرسیی گەنجەکان" تەیید و ئیمزا و لەئاکام دا لەلایەن ڕیکخراوی نەتەوەکانەوە لە ساڵی ٢٠٠٠٠ قەبووڵکراوە

ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕۆژیی دوازدەی ئاگۆستی وەک "رۆژی جیهانی گەنجەکان"ناو ناوە تا وەبیر هێنەریی ئەوە بێت گەنجەکان لە دونیای ئەمڕۆدا یەکجار گرنگن

گەنجەکان لە دونیای ئەمڕۆدا یەکجار گرنگن

شایانیی باسە کە جیا لەو بەروارە، هەر وڵاتێک ڕۆژێکی تایبەت بە گەنجانیی دیاری کردووە بۆ وێنە لە مەراکێش  وتایلەند ساڵڕۆژیی لە دایک بوونیی پادشاکان و لە ڤینێزوئێلا و چین ساڵڕۆژیی شەڕ و یان ڕاپەڕینی نیشتمانییکە بەهۆی گەنجانەوە ڕووی داوە وەکوو ڕۆژی گەنجەکان دەناسن.

گەنجەکانی ئێرانیی ئیسلامی

لە ئێرانیی ئیسلامیش ڕۆژی لە دایک بوونیی حەزرەتی عەلی ئەکبەر، کوری حسەین بن عەلی(سێهەمین ئیمامی شیعەکان) کەلە کەربەلا دا شەهید بووە، وەکوو ڕۆژی گەنجەکان لەبەر چاوگیراوە .

پەنجەکان بەشێکی گرنگی ئەندامانیی کۆمەڵگەن کە لای دۆستان و دوژمنانی هەر گەلێک جێگەی تایبەتییان هەیە چوونکا ئەم چینە ، بەتایبەت پسپۆران و بلیمەتانی ئەوان  هۆکاریی گۆڕانکاریی گەورەی کوڵتووری، سیاسی و ئابوری وڵاتێکن. حەزرەتی عەلی (ع) دەفەرمێ: هەرکات لەکارێک دا پێویستێت بە ڕاوێژ بوو سەرەتا لەگەڵ گەنجەکان ڕاوێژێ بکە؛ چوونکا ئەوان هۆشیان زۆرە  و خێراتر لە بابەتەکان تێدەگەن .پاشان ئەو بسپێرە بە ئەندێشەی پیرەکان و گەورەکان تا ئاکامەکەی بناسن و هەڵبژاردنێکیی باشیان هەبێ، چوونکا ئەزموونی ئەوان زۆرترە.

گەنجەکان دڵی کۆمەڵگە و سەرمایەی داهاتووی هەر وڵاتێکن

گەنجەکان گەورەترین بەرەن لە مێژوو دا و بەئاسایی زۆرینەی حەشیمەت لە وڵاتانێک کە ناکۆکی چەکدارانەیان تێدا هەیە و یان بەرەو ڕووی ئالۆزی و بشوێن، لە گەنجەکان پێکهاتووە هەر بۆیە بەسەرنج لە پێداویستییەکان وئارمانەکانیی گەنجەکان لە بواری ئاشتی و ئاسایش، ڕۆڵی ئەوان لەپرۆسەی ئاشتیی یەکجار گرنگە. ئەوان ئەو مافەیان هەیە تاکوو لە پرسیی ئاشتی دا بەشداریان بێت، چوونکا خەرجیی شەڕ بە گ یان و چارەنووسی خۆیان ئەدەنەوە .گەنجەکان دڵی کۆمەڵگە و سەرمایەی داهاتووی هەر وڵاتێکن . گەشە و پەرەی کۆمەڵگەی ئینسانیی لە ڕەهەندە جۆر بە جۆرەکانی فەرهەنگیی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و پەرەی ئەندێشەکانیی مەعنەوەی لەهەموو دەڤەرەکانی ژیان، لە گرەوی سەرنبدان بە بەرەی گەنج و هەوڵدانە لە پیناو کارو باری ئەوان دا . لە ڕاستی دا بنیات نەرانیی دوا ڕۆژیی کۆمەڵگەن و لە تەشک گرتنیی بابەتە جۆر بە جۆرەکان لە ئاستی کۆمەڵگە دا ڕۆڵی سەرەکی و شۆێندانەریان هەیە .

سەرپەیڤ