ئه‌یلوول 23, 2017 19:01 Asia/Tehran
  • دەس پێ بوونی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز

31ی خەرمانان رێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەسپێبوونی شەڕی داسەپێندراوی ڕژێمی بەعسی ئێراق بە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

31ی خەرمانان رێککەوتە لەگەڵ ساڵەهاتی دەسپێبوونی شەڕی داسپاوی رژێمی بەعسی عێراق لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران

ئەرتەشی دەسدرێژکاری سەددام 31ی خەرمانانی ساڵی 1359 (سێپتەمبەری 1980) بەم بیرۆکەیە کە لە ماوەی حەوتەیێکدا دەگاتە تاران، دەسدرێژییەکی بەربڵاوی بە کەڵك وەرگرتن لە چەکوچۆڵی پێشکەوتە لەو سەردەمەدا لە دژی ئێران دەس پێ کرد.

31ی خەرمانان رێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەسپێبوونی شەڕی داسەپێندراوی ڕژێمی بەعسی ئێراق بە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا

31ی خەرمانان لە ڕۆژژمێری بۆنەکانی ئێراندا وەکوو دەسپێکی حەوتەی بەرڤانیی پیرۆز ناودێر کراوە. ڕژێمی بەعسی عێراق 36 ساڵ لەمەو بەر بە ئامانجی خستنی نیزامی تازە وەدیهاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە یارمەتی هەمەلایەنەی زلهێزان و ئیستکباری جیهانی، شەڕێکی بەربڵاوی لە دژی ئێرانی ئیسلامی داسەپاند کە بۆ ماوەی 8 ساڵ بەردەوام بوو.

31 خەرمانان لە ڕۆژژمێری ئێراندا وەکوو دەسپێکی حەوتەی بەرڤانیی پیرۆز ناودێر کراوە

ئەرتەشی ڕژێمی بەعسی سەددام لە ماوەی 8 ساڵ شەڕی داسەپاو لە دژی کۆماری ئیسلامی لەلایان زلهێزان و وڵاتانی عەرەی ناوچەی کەنداوی فارسەوە پشتگیری هەمەلایەنەی لێ دەکرا. ئەزمووونی 8 ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز پیشانی دا کە سەرباری هەموو تەنگ و چەڵەمەکان و نەبوونی بووجە و کیشەی زۆر، نەتەوەی ئێران بە پشت بەستن بە خودای بەرز و بێ هاوتا لە بەرامبەر زۆربێژییەکانی زلهێزانی جیهانی ڕادەوەستێ.

ئەزمووونی 8 ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز پیشانی دا کە نەبوونی بووجە و کیشەی زۆر، نەتەوەی ئێران بە پشت بەستن بە خودای بەرز و بێ هاوتا لە بەرامبەر زۆربێژییەکانی زلهێزانی جیهانی ڕادەوەستێ

ڕێوڕەسمەکانی هاوپەیوەند بە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز، ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی پیشوو لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بە شکۆیێکی هەرچی زیاترەوە بەڕێوە دەچێت

 

سەرپەیڤ