لیستەی هەڵبژێردراوانی سی و شهشهمین فستیڤاڵی فیلمی فهجر
رێوڕهسمی کۆتایی سی و شهشهمین فستیڤاڵی فیلمی فهجر له تاوهری میلاد به ئامادهبوونی بهرپرسانی باڵای وڵات، بهڕێوهچوو و هونهرمهندانی ههڵبژارده خهڵات کران.
فستیڤاڵی نێوەنەتەوەیی فیلمی فەجر گرینگترین میهرەجانی سینەمایی ئێران و تەنانەت رۆژهەڵاتی ناوین و ئاسیایە کە لە ساڵی 1361ەوە تاکوو ئێستا زۆرجار لە ناوەڕاستی مانگی رێبەندان و هەموو ساڵێک لە تاران بەڕێوە دەچێ.
تاکوو ئێستا 35 خول لەم میهرەجانە بەڕێوە چووە کە دوایین جاری لە ساڵی 1395 بوو. ئەم فستیڤاڵە لە لایەن بنکەی سینەمایی فاڕابی و لە ژێر چاوەدێری وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی (رۆشنبیری) بەڕێوە دەچێ.
بەشێک لە فیلمی تەنگەی ئەبو قورەیب بە دەرھێنانی بەھرام تەوەکولی :
لە بەشی کێبەرکێی ئەم فستیڤاڵەدا، بەشدار بووان بۆ وەدەست هێنانی خەڵاتی تایبەت کە ناوی سیمورغی (بلورین)ە پێکەوە رکابەری دەکەن. دیپڵۆمی سەرکەوتن و نیشانی زێڕین یەکێکی دیکە لە خەڵاتەکانی ئەم فستیڤاڵەن.
بەشێک لە فیلمی بەکاتی شام بە دەرھێنانی ئیبراھیم حاتەمی کیا :
هەڵبژێردراوانی ئەم فستیڤاڵە ئەمانەن:
سیمورغی بلورینی باشترین فیلمی کورت : بەهرام و بەهمەن ئەرک (حەیوان)
سیمورغی بلورینی باشترین موسیقای فیلم : کارێن هۆمایوونفەر (بەکاتی شام)
سیمورغی بلورینی باشترین ڕۆڵی تەواوکەری ئافرەت : سەحەری دەوڵەتشایی (چوارڕێیانی ئەستەموڵ و ئارەقەی سارد)
سیمورغی بلورینی باشترین ڕۆڵی تەواوکەری پیاو : جەمشیدی ھاشم پوور (دارکونکەرە)
سیمورغی بلورینی باشترین ڕۆڵی یەکەمی ئافرەت : سارا بەھرامی (دارکونکەرە)
سیمورغی بلورینی باشترین ڕۆڵی یەکەمی پیاو : ئەمیر جەدیدی (تەنگەی ئەبوقورەیب و ئارەقەی سارد)
سیمورغی بلورینی باشترین دەرھێنان : ئیبراھیم حاتەمی کیا (بەکاتی شام) ، بەھرام تەوەکولی ( تەنگەی ئەبو قورەیب)
سیمورغی بلورینی باشترین فیلمنامە : کامبوزیا پەرتەوی (کامیۆن) ، هوومەن سەیدی (مێشکە چکۆلە ژەنگ لێدراوەکان)
سیمورغی بلورینی باشترین فیلم: سەعید مەلێکان (تەنگەی ئەبوقورەیب)
سیمورغی بلورینی باشترین فیلم لە ڕوانگەی تەماشاوانەکان: هوومەن سەیدی (مێشکە چکۆلە ژەنگ لێدراوەکان)
لە دەرهێنەران و فیلمنامەنووسانی ناوخۆ، ئیبراهیم حاتەمی کیا به 5 سیمورغ، مەجید مەجیدی به 4 سیمورغ و ئەسغەری فەرهادی و کامبۆزیا پەرتەوی به 3 سیمورغ ریکۆردداری فستیڤاڵی فیلمی فەجرن.
یەکێکی دیکە لە رێزگرتنەکان لە فستیڤاڵی ئەمساڵ بۆ مەنووچهر ئیسماعیلی دووبلەر و دەنگهەڵگری 78 ساڵەی ئێرانیە. ئەو بە دووبلەی دەنگی ئەکتەرە ناسراوەکانی بەرهەمە سەرکەوتووەکانی مێژووی سینەمای ئێران، خەزێنەیەکی پڕبایەخە بۆ هەمووی لایەنگرانی سینەمای نەتەوەیی و جیهانی.
ئەو دووبلەی فیلمی لە ساڵی 1336 بۆ یەکەمجار دەست پێ کردووە و لە ساڵی 1342 کە دەیەی زێڕێنی دووبلەی فیلمی ئێرانە، بەرپرسی دووبلاژ بووە و دووبلەی زۆربەی رۆڵە سەرەکیەکانی وەکوو گریگۆری پەک، چارڵتۆن هێستۆن، لارێنس ئۆلیڤیە، سیدنی پوواتیە، لارێنس هارڤێی، رێد ئێستایگێر، جیمز کاگێنی و مارچێلۆ ماستێرۆیانی لە ئەستۆ بووە.