نیسان 27, 2024 12:00 Asia/Tehran

ئەدمیراڵ ئێرانی، فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر ئامادەیی تۆکمەو تەواوی ئێران بۆ ئامادەبوونی هەمیشەیی لە جەمسەری باشور، وتی: بڕیاری یەکلاکەرەوە لە ئاستی جیهاندا لای ئێمەیە.

ئەدمیراڵ شەهرام ئێرانی، فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: لە چل و پێنج ساڵی پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی کە وڵات لەهەموو بوارەکاندا، لەگەڵ دۆخی گەمارۆ و پیلانی دوژمناندا بەرەوڕوو بووە، شۆڕش لە پتانسێل وتواناکانی کە بریتییە لە؛ خەڵک و لاوانی بلیمەت، سودی وەرگرت و ئەمڕۆکە، نەک هەر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکوو لە جیهاندا، بڕیاری یەکلاکەرەوە لای ئێرانە.

ناوبراو هەروەها وتی: ئامانجی سەرەکیی، هێنانەدی پێگەیەک بۆ موتاڵا زانستییەکانە لە جەمسەری باشوردا، واتە کۆمەڵگای زانستیی وڵات تێیدا ئامادە دەبن و لەهەموو وڵاتانی جیهان کە پێگەیان لە جەمسەری باشور هەیە، سوپاکان تەنێ پشتیوانکەرن، بۆیە ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ پشتگریی بلیمەتان و کەرتە زانستییەکانی وڵات، دەوڵەت خەریکی بوارخۆشکردنە بۆ ئامادەبوونی هەمیشەیی لە جەمسەری باشور.

سەرپەیڤ