ته‌مووز 29, 2019 10:52 Asia/Tehran
  • والیباڵی لاوانی جیهان بوو بە پاڵەوانی جیهان

تیمی والیباڵی لاوانی ئێران بە بردنەوە لە ئیتالیا بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوانی جیهان.

تیمی والیباڵی تەمەنی ژێری ٢١ ساڵی ئێران شەوی یەکشەممە لە فیناڵی ڕکابەرایەتیی جیهانیدا لەگەڵ ئیتالیا چوە مەیدانەوە و بە ئەنجامی سێ بە دوو لێی بردەوە.

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە دەرکردنی بروسکەیەک ، پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێرانی لە رکابەریە جیهانیەکاندا پیرۆزبایی کرد .

حەزەرتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری مەزنی ئینقلاب لەم بروسکەیەدا فەرمووی ، لاوانی ئازیز پاڵەوانەتیەکەی ئێوە پیرۆزبایی دەکەم ، دڵی گەلتان شادمان کرد سپاستان دەکەم .

پەیامی پیرۆزبایی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێران لە سەر ئاستی جیهان

هەروەها سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە پە یامێکدا پاڵەوانەتیی سەربەرزانەی هەڵبژاردەی والیباڵی لاوانی ئێران لە ڕکابەرایەتیە جیهانییەکانی پیرۆزبایی کرد.

"حەسەن ڕۆحانی" لەو پەیامەدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: پاڵەوانەتیی سە بەرزانەی لاوانی ئێرانی لە ڕکابەرایەتیی جیهانیی والیباڵ مزگێنی بەخشی داهاتوویەکی گەش و درەوشاوە بۆ والیباڵی ئێرانە.

سێتی یەکەم و چوارەمی ئەو یارییە بە  ئەنجامی ٢٥ بە ١٧ و ٢٥ بە ٢٢ بە سوودی ئیتالیا کۆتایی هات بەڵام یاریزانانی ئێرانی توانیان لە سێتی دووەمدا بە ئەنجامی ٢٥ بە ١٧ و سێتی سێهەم بە ئەنجامی ٢٥ بە ٢٣  و سێتی پێنجەم بە ئەنجامی ١٥ بە ١٢ لە ئیتالیا ببەنەوە تا لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی والیباڵی  ئێران هەڵبدرێتەوە.

تیمی والیباڵی لاوانی ئێران بە بردنەوە لە ئیتالیا بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوانی جیهان

 

ئیتالیا لە هەموو شەش یارییەکەی پێشتری لەو ڕکابەرایەتییانەدا لەوان لە قۆناغی دومی تۆرنۆمێنتەکەدا بەرامبەر بە ئێران سەرکەوتبوو، بەڵام لە یارییەکەی شەوی ڕابردوودا بەرامبەر بە لێهاتوویی والیباڵیستەکانی ئێران بەچۆکدا هات.

لاوانی ئێران لە کاتێکدا لەگەڵ ئیتالیا چوونە مەیدانەوە کە لە قۆناغی پێش فیناڵ توانیبوویان لە تیمی بەتوانا و ناوداری  برازیل ببەنەوە و بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا بچنە قۆناغی فیناڵی ئەو ڕکابەرایەتییانە.

لە یاریی ڕیزبەندیشدا برازیل بە ئەنجامی ٣ بە ٠ لە ڕووسیای بردەوە و پلەی سێهەمی بە دەست هێنا.

بیستەمین خولی ڕکابەرایەتیی والیباڵی پاڵەوانەتیی تەمەنی ژێری ٢١ ساڵی جیهان ، ١٨ی ژولای لە مەنامە دەست پێبوو و دوێنێ شەممە ٢٧ی ژولای کۆتایی هات.

سەرپەیڤ