ته‌شه‌نه‌ی پرۆسه‌ی کۆچ کردنی لاوان له هه‌رێمی کوردستان
ئاب 30, 2015 13:27 Asia/Tehran
پرۆسه‌ی کۆچبه‌رانی لاو به‌تایبه‌ت چینی خوێنده‌وار له هه‌رێمی کورردستانی ئێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئه‌لمه‌سله‌ی ئێراق، ژمارێک له ئاماره‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا نزیکه‌ی 10هه‌زار که‌س له هه‌رێمی کوردستانی ئێراق کۆچیان کردووه که زۆربه‌یان چینی لاو و خوێنده‌واری ئه‌م ناوچه‌یه بوون.ئه‌وه له کاتێکدایه که ئاماره نافه‌رمییه‌کان باسی کۆچ کردنی پتر له 30 هه‌زار لاو له هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ک مانگی ڕابردوو ده‌که‌ن.
مه‌سه‌له‌ی په‌ره‌سه‌ندنی کۆچی لاوان له هه‌رێمی کوردستانی ئێراق نیگه‌رانیی ژمارێک کۆڕ و کۆمه‌ڵی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به دواوه بوو. "ئیڤار ئیبراهیم" نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی به‌رگری له مافی ژنان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی هۆکار و دواهاته‌کانی ئه‌م دیارده پڕمه‌ترسییه بوو و وتی؛ ئه‌م مه‌سه‌له کاریگه‌ریی نگه‌تیڤ داده‌نێ له سه‌ر ڕه‌هه‌ندی ئه‌منی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق.
شاره‌زایانی سیاسیی له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که زۆر بوونی ژماری ئه‌و لاوانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستان کۆچ ده‌که‌ن به چه‌شنێک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به کرده‌وه و سیاسه‌ته‌کانی کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه.