بارزانی خوازیاری هاوکاری ڕووسیا- ئه‌مریکا له ڕێبازی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ترۆریسم
تشرینی یه‌که‌م 04, 2015 08:56 Asia/Tehran
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق ، خوازیاری هاوکاری له نێوان ڕوسیا و ئه‌مریکا بووه به‌مه‌به‌ستی به‌ره نگار بوونه وه‌ی داعش .
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌ک دا به ئاماژەدان به ده‌سپێکرانی په‌لاماره سه‌ربازییه کانی ڕوسیا دژی بنکه و مه‌ته‌رێزی داعش له سووریا ئیدعای کرد ،هاریکاری مۆسکۆ و واشنگتۆن له رێبازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ترۆریسم ، ئه‌نجام گه‌لێکی باشتری به دواوه ده‌بێ . بارزانی گوتیشتی ،ئێمه له هه‌موو وڵاتانێک که بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ترۆریستان یارمه‌تی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بده‌ن پێشوازی ده‌که‌ین .ده‌سپێکرانی په‌لاماره ئاسمانییه‌کانی ڕوسیا بۆ سه‌ر بنکه‌ی ترۆریستان له سووریا له‌گه‌ڵ پێشوازی به‌رپرسه ئێراقییه‌کان به‌ره‌و ڕوو بۆته‌وه و هه‌ر بۆیه ئه‌وان خوازیاری کرده‌وه‌ی ئاوتۆی ڕوسیا له ئێراق دا بوون .
به شگه‌لێکی ئێراق له هاوینی ڕابردوو له لایه‌ن داگیرکارانی ترۆریسته‌وه به تایبه‌ت تاقمی ترۆریستی- به‌عسی داعش داگیر کراوه