ئاب 25, 2016 12:01 Asia/Tehran
  • کۆپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق

زانکۆی ئەمریکیی کوردستان، کۆپرسییەکی لە بابەت سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەبرد.

بە گوێرەی دەرئەنجامەکانی کۆپرسیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە شارۆمەندانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بابەت سەربەخۆیی ئەو هەرێمە پێشان دەدات شارۆمەندانی پارێزگای سلێمانی کەمترین هۆگرییان بە دابڕانی کوردستان لە عێراق پێشان داوە لە چاو پارێزگاکانی دیکە.

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێش ڕایگەیاند بەمزوانە کۆپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت بەڵام بە پەلاماری گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر عێراق و شەڕ و تێکهەڵچوونی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ تیرۆریستان کۆپرسیی سەربەخۆیی بۆ داهاتوو دوا خرا.

لە مانگەکانی ڕابردووش دا  ڕاگەیاندنە کوردییەکان جارێکی دیکە باسی کۆپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانیان هێناوەتە گۆڕ.

بەڵام وا دیارە بەشێک لەو جموجۆڵەی ڕاگەیاندنە کوردییەکان بۆ چەواشەکردنی بیروڕای گشتی شارۆمەندانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە قەیرانی ڕەوایەتی مەسعود بارزانییە سەرچاوە دەگرێ کە ماوەی دووساڵە وادەی سەرۆکایەتیەکەی بەسەر کوردستانی عێراق دا کۆتایی پێ هاتوە بەڵام دیسانیش ئامادە نییە واز لە دەسەڵات بێنێ.

هەر لەم پەیوەندییە دا هەندێک لە کارناسان بە ئاماژە بە پەرەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتە ئەوروپییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق و تەیار کردنی هێزە کوردییەکان بە چەکی قورس، لەو باوەڕە دان ئەمریکا و ئەوروپا خەریکی دابەش کردنی عێراقن.