ئیسلامییه‌کان له‌نێو چوار بژارده‌دا بۆ کاری هاوبه‌ش بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌ده‌ن
سێ لایه‌نه ئیسلامیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ نزیکبونه‌وه‌یان تاوتوێی چوار بژارده ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه نه‌داوه‌و چاوه‌ڕوانی کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویانن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه بده‌ن له‌باره‌ی بژارده‌یه‌کیانه‌وه.
ماڵپەڕی خەندان له راپۆرتێک دا نووسی : ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌که‌ی هەرێمی کوردستانی عێراق داگری یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌رقاڵی کۆبونه‌وه‌و گفتوگۆکردنن به ئامانجی لێک نزیکبونه‌وه‌یان و یه‌کخستنی هه‌ڵوێسته‌کانیان، به‌ڵام هێشتا گفتوگۆکانیان به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه.سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌که به خوانێکی سێ لایه‌نه‌که ده‌ستی پێ‌کرد له ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوودا که له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری یه‌کگرتووه‌وه رێکخرابوو.
دواتر ئه‌و سێ لایه‌نه چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌یان ئه‌نجامداو لیژنه‌یه‌کی کاری هاوبه‌شی سێ قۆڵیان دروستکرد بۆ کارکردن به‌ره‌و ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش و تاوتوێکردنی بژارده‌کان بۆ لێک نزیکبونه‌وه‌ی نێوانیان.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی که ئه‌ندامی لیژنه هاوبه‌شه‌که‌ی سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌که‌یه ڕایگەیاندووە: "کاره‌کانی ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی دروستکرا به‌باشی ده‌ڕوات، له‌کۆبوونه‌وه‌ی داهاتودا به‌دڵنایی بڕیاری گرنگ و یه‌کلا که‌ره‌وه ده‌درێت سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی هه‌یه له‌نێوان سێ لایه‌نه ئیسلامیه‌که‌دا".ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، هێشتا واده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سێ لایه‌نه‌که دیارنییه، "به‌ڵام چه‌ندین ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌مماندایه، له‌وانه یان ده‌بین به‌یه‌ک حزب یان هاوپه‌یمانێتیه‌کی نوێی سیاسی دروست ده‌کرێت، یان به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شی ئیسلامی له‌کوردستاندا دروست ده‌بێت، یان لیستێکی ئیسلامی له‌هه‌ڵبژادنه‌کانی داهاتودا دروست ده‌کرێت".
عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ وتیشی "ناتوانم بڵێم کامه بژارده به‌هێزترینیانه له‌به‌رده‌م لایه‌نه ئیسلامیه‌کاندا، به‌ڵام دروستکردنی لیستی هاوبه‌ش له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌زعه‌فولئیمانه". سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌که تائێستا نه‌گه‌یشتوون به به پڕۆژه‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ شێوازی نزیکبونه‌وه‌که‌یان، که ئایا یه‌کبگرن یاخود هاوپه‌یمانێتی پێکبهێنن و به‌لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن.
ئه‌و سێ لایه‌نه پێشتر هه‌ریه‌که‌یان سێ پڕۆژه‌ی جیایان بۆ نزیکبونه‌وه‌یان ئاماده‌کردبوو، پرۆژه‌ی بزوتنه‌وه‌و یه‌کگرتوو لێکنزکیترن و جیاوازیان که‌مه به به‌راوورد به پرۆژه‌ی کۆمه‌ڵ، که جیاوازه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی دوولایه‌نه‌که‌ی دیکه.بزوتنه‌وه‌و یه‌کگرتوو هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که لایه‌نه ئیسلامییه‌کان له‌به‌ره‌یه‌کدا کۆببنه‌وه‌و به‌یه‌ک لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و سه‌رکردایه‌کی هاوبه‌ش به‌ره‌سیاسیه‌که به‌ڕێوه‌به‌رێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ یه‌کبگرن.
سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌که له بیست و هەشتی مانگی رابردوو کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یان ئه‌نجامداو لایەحه‌یه‌کیان په‌سه‌ندکرد بۆ چۆنیه‌تی کارکردن و ده‌سه‌ڵاته‌کانی لیژنه‌ی کاری هاوبه‌شی نێوانیان.