ئادار 15, 2017 13:21 Asia/Tehran
  • ئەگەری  ئۆپراسیۆنی هاوبەشی تورکیاو پارتی دیموکرات لەدژ پەکەکە لە شنگال

ئایدین سەلجان لەبارەی پەیوەندی تورکیا لەگەڵ کێشەکان لە شنگال دەڵێ؛ یەک لە بەژارەکانی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لەدژ ئەو گرووپەی نەیاری تورکیا لە شنگالە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، شەڕ وپێکدادان لەنێوان هێزی پێشمەرگەی سوریا ناسراو بە پێشمەرگەی ڕۆژ سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و هێزەکانی نزیک لە پەکەکە لە شنگال، پاش گەڕانەوەی بارزانی لە سەفەری تورکیا، ئەو شک ودڕدۆنگییە هاتووەتە ئاراوە کە لەوانەیە، ئەو تێکهەڵچوونانە بەهاواهەنگی بارزانی و حکومەتی تورکیا هاتوونەدی.

ئایدین سلجان، بەرپرسی کۆنسولخانەی پێشووی تورکیا لە هەولێر ، ئەو گریمانەیە ڕەت ناکاتەوە چونکە بەقسەی ناوبراو تورمیا لەدووی لەناوبردنی بەتەواوەتی پەکەکەیەو یەکێ لە بژارەکانی ئانکاڕا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سەربازی سوپای تورکیاو هێزی پێشمەرگەی سەربە پارتی لەدژ پەکەکە لە شنگالە.

ئەو دیپلۆماتە باڵایەی تورکیا وتی: ئانکاڕا لەدووی ڕێگاگەلێکە بۆ زەبر وەشاندن لە پەکەکە.

یەکێ لەو بژارانە کە دژوارتر لەوانی دیکەیە، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئانکاڕا لە قەندیلی ناوەندی سەرەکی جێگیربوونی پەکەکەیە.

یەکێکی دیکە لەبژارەکانیش، ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە شنگال بەهاوکاری ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی هێزی پێشمەرگەی سەر بەپارتی دیموکراتی کورستانی ئێراقە. بەڵام هلدون سولمزتورک، خانەنشین کراوی سەربازی تورکیاو بەرێوەبەری ئەنستیتۆی"سەدەی بیست و یەک" وشداری دەدات، دەستتێوەردانی سەربازی تورکیا لە شنگال ، دەبێتە هۆی پێکدادانی هێزەکانی تورکیاو سەربازانی شیعە و سوپای ئێراق.

ئایدین سلجانیش وشداری دەدات، "شنگال شوێنی قەرەبوو کردنەوەو تۆڵەسەندنەوەیە. هێزی حەشدی شەعبی و سوپای ئێراق لەنزیک شنگال جێگیرە. هێزەکانی ئەمریکاو مەسعود بارزانیش لەوناوچەیە ئامادەن."