ئاڵا تاڵەبانی بۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: بۆ ماف و مووچەی ئەو خەڵکە بچنە ھەولێر نەک بۆ پێکھێنانی کۆمیتەی ریفراندۆم
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی مافەکانی خەڵکەوە پەیامێک ئاراستەی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی و تیمی حزبەکەی لە حکوومەت دەکات و دهڵێت: بۆ ماف و مووچەی ئەو خەڵکە بچنە ھەولێر نەک بۆ پێکھێنانی کۆمیتەی ریفراندۆم.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەڵک، ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "تکاتان لێدەکەم مەچنە هەولێر بۆ دروستکردنی کۆمیتە و کۆمسیۆنی ریفراندۆم.. بچن کۆمیتەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و گەڕانەوەی شەرعیەت دروست بکەن."
ناوبراو له پهیامهکهیدا ئهوهش دەپرسێت، تا کەی بێدەنگ دەبن لە بەرامبەر ئەو ناعەداڵەتییەی لە ھەرێمی کوردستان دەگوزەرێت؟
ئاڵا تاڵهبانی ھەروەھا دەڵێت: "بچن بۆ هەولێر کۆمیتەی لیژنەی ماف و مووچە و ئیستحقاقی ئەو خەڵکە پێکبهێنن کە لەهەڵبژاردنەکان بە ماڵ و پارە و شەونخوونیی خۆیان کار بۆ سەرخستنی یەکێتی دەکەن و دەنگمان پێ دەدەن، ئێستاش رێکخراوەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، مامۆستایان، فەرمانبەران و هتد... لە بێئومێدییان لە حکوومەتی هەرێم و لە بەر قورسیی باری ژیانیان و نەبوونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی، ئەوەتا پەنایان ئەهێننە بەر بەغداد.