نیسان 24, 2017 11:35 Asia/Tehran
  • حیزبە کوردستانییەکانی هەرێم بە بێ گۆڕان کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ سێشەممە حیزبە کوردستانییەکان لەشاری کەرکوک کۆببنەوە، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کردوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان  بڕیارە سبەینێ 24ی نیسان کوبونەوەی لێپسراوی حزبە کوردستانییەکان لە شاری کەرکوک لەبارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بەرێوەبچێت.

بەپێی هەواڵەکە نوێنەری بزوتنەوەی گۆران لەشارەکە بەشداری کوبوونەوەکە ناکات لەبارەی بایکۆتی بزوتنەوەی گۆران لە کۆبونەوەکەدا جەختیکردەوە، لەبەری ئەوەی کوبونەوەکە لە بارەگای پارتی ئەنجام دەدرێت بۆیە بەشداری ناکەن".

بڕیارە لە کوبوونەوەکەدا چەندین بابەتی گرنگ لەسەر شاری کەرکوک گفتوگۆی لەسەر بکرێت.