گۆڕان: بزووتنه‌وه‌که‌مان وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه و گەشەی پێ دەدەین
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به راگه‌یه‌ندراوێک کۆتایی هاتنی پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای له سلێمانی راگه‌یاند و مسته‌فای سه‌ید قادر، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌که، وێرای سوپاس و پێزانینی بۆ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی به‌شداری پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا کرد، رایگه‌یاند گه‌شه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ده‌ن.
لە بەشێکی ئەم راگێندراوەدا هاتووە :
به داخه‌وه له کاتێکدا پرسه بۆ کۆچى ناوه‌ختى ئه‌و ده‌گێڕین، چ له سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، چ له گه‌ڵ به‌غداو، له ئاستى ناوچه‌که‌شدا، له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک قه‌یران روبه‌ڕوین.له‌م بۆنه خه‌مناکه‌دا ئێمه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێمان وایه چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى ناوخۆ، له سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى و رێزگرتن له ئیراده‌ى هاوڵاتیان و سه‌روه‌رى یاسا‌و دامه‌زراوه‌کان، رێگایه‌کى دروست و پاڵنه‌رێکى به‌هێزه بۆ به‌دیهێنانى ته‌واوى خواسته‌کانمان. لەسه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئامادەی چارەسه‌رکردنى هەمو کێشه‌کان و هه‌ماهه‌نگى ته‌واوه.
لایەکی دیکەوە بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بۆ ئەندامانى یەکێتى و بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، بەبۆنەى کۆچى دوایى نەوشیروان مستەفاوە ئەمساڵ یادى یەکێتى ناکرێتەوە.
له‌په‌یامێکیدا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، مه‌راسیمی یادی 42 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی که بڕیاربوو له‌که‌رکوک بکرێته‌وه به‌هۆی کۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا و فرمێسکی چاوه‌کانی مام جه‌لال ئه‌نجام نادرێت.