حوزه‌یران 20, 2017 12:41 Asia/Tehran
  • بارزانی : کۆپرسی بەئامانجی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان چاوپۆشی لێ ناکرێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند بڕیاری بەڕێوەبردنی کۆپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەی بڕیارێکە کە چاوپۆشی لێ ناکرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە  ماڵپەڕی سومەریە نیووز، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق  کە سەردەمی سەرۆکایەتییەکەی  کۆتایی پێهاتووە  دوای دیدار لەگەڵ سەلیم جەبووری  سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق  وشاندی هاوڕێی وتی :  بڕیاری ڕێبەرانی هەرێم سەبارەت بە کۆپرسی جیابوونەوە لە ئێراق  بژاردەیەکە کە  ناکرێت چاوپۆشی لێ بکەین.

هەرێمی کوردستان دەیەوێ بە دوور لە توندودتیژی و لە ڕێگەی ڕێکاری ئاشتیانە و ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی ئێراقی بەمافەکانی خۆی بگات  .

بارزانی وتی : دەستدرێژکاری جۆربەجۆر بە دژی یاسای بنەڕەتی ئێراق کراوە و تەنانەت بێ ڕێزی کراوەتە بنەمای بەشداری و ڕێککەوتن  .

جەبووریش  پێداگری کرد  :  ناوچە بەرەوڕووی ناکۆکی زۆرە کە دەتوانێ  دواهاتی نالەباری لێ بکەوێتەوە و هەرلەبەرئەمەش  ئێمە داوا لە هەموان دەکەین  بۆ بەرەوڕووبوونەوەی پرسە کان  ڕێگەی وتووێژ کردن بگرنە بەر  .

ناوبراو سەبارەت بە گشت پرسی هەرێمی کوردستان وتی : فیداکاری  خەڵکی کوردستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو جێی ڕێز وپێ زانینە و دەبێ ئەم ڕەوشەی کە زاڵە بەسەر وڵات و هەروەها میکانیزمەکانی یاسایی لەبەر چاوبگیردرێت.

بارزانی، وێڕای ئاماژەدان بە ھۆکارەکانی پێشێل بوونی دەستوور و شەراکەت و تەوافوق لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان بڕیارێکی بێ گەڕانەوەیە.

بڕیارە کۆپرسی هەرێمی کوردستانی ئێراق بیست و پێنجەمی دیسەمبەر بەڕێوە بچێت.

ئەم کۆپرسییە  لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بەڕێوە دەچێت . ئەم گشت پرسیە  تەنیا بۆ پرسینی  بیروڕای دانیشتوانی ئەم پارێزگەگەلە سەبارەت بە هۆگریان بە جیابوونەوەی لە ئێراق  بەڕێوە دەچێت .

جەبووری  و بارزانی سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی ئێراق  و شەڕی داعش و قۆناخی دواتری داعشیش وتووێژیان کرد.