حوزه‌یران 26, 2017 16:13 Asia/Tehran
  • پەیامی  حەکیم بۆ کوردەکان سەبارەت بە کۆپرسی لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان وتی: بەڕێوە چوونی کۆپرسی لەسەر جیابوونەوەی کوردستانی ئەم وڵاتە دەبێتە هۆی بێ سەقام بوونی ئەم وڵاتە .

سەروکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕوو لە کوردەکان وتی : جیایی خوازی دەبێتە هۆی پێکهاتنی ڕژێمگەلێکی بێ سەقام  .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس عەمار  حەکیم  سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان  بە دانی پەیامێک بۆ یەکگرتوویی کوردەکانی ئەم وڵاتە، لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی  لە ئێراق پێداگری کرد  .

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراق، کوردەکانی بە بەشێک لە ڕوح و گیانی ئەم وڵاتە زانی  و لەسەر نیشتمانێکی یەکڕیز و یەکپارچە، پێداگری کرد  .

پارتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەم دواییە لە کۆبوونەوەیە ک دا بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی  هەرێم  لەسەر بەڕێوە چوونی کۆپرسی لەسەر جیابوونەوەی ئەم ناوچەیە لە ئێراق لە بەرواری بیست و پێنجەمی  دیسەمبەری ساڵی 2017 ڕەزامەندییان  دەربڕی  .