په‌رله‌مانتارێکی یه‌کگرتوو: ده‌بێت یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بکرێت
په‌رله‌مانتارێکی یه‌کگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێش کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بگه‌نه رێککه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت.
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان، په‌رله‌مانتاری یه‌کگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ستن، چونکه کاتێک په‌رله‌مان یاسا ده‌رده‌کات ئه‌ی کێ واژووی بکات تا بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ناوبراو وتی: "ئێمه له دۆخی سیاسی جیاوازین و له‌و کاته‌ی بووینه خاوه‌نی په‌رله‌مان هیچ یاسایه‌ک ده‌رنه‌کراوه ئه‌گه‌ر پێشتر لایه‌نه‌کان رێککه‌وتنیان له‌سه‌ر نه‌کردبێت، بۆیه ده‌بێت پێش کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان لایه‌نه‌کان بگه‌نه رێککه‌وتن له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پاشان له دانیشتنی یه‌که‌می کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، په‌رله‌مان چۆن یاسا ده‌رده‌کات".
لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌کگرتوو له کاتێکدایه که پارتی و گۆڕان بۆچوونیان سه‌باره‌ت به یه‌که‌م دانیشتنی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان جیاوازه، پارتی داوا ده‌کات له‌گه‌ڵ کاراکردنه‌وه‌که‌دا باسی ریفراندۆم بکرێت، گۆڕانیش داوا ده‌کات یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکرێت.