ئامانج له ڕیفراندۆم شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی بارزانییه
نوێنه‌رێکی هه‌رێمی کوردستان که سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ڕایگه‌یاند که سوور بوونی بارزانی له سه‌ر ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له عێراق به ئامانجی شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی بارزانی ئه‌نجام ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی حه‌ده‌س، سروه عه‌بدول واحید، نوێنه‌ری پارلمانی گۆڕان له به‌غدا جه‌ختی کرد که سوور بوونی بارزانی له سه‌ر به‌ڕێوه بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی مه‌سعوود بارزانییه.
ئه‌و له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی ئه‌لحه‌ده‌س جه‌ختی کرد که شاردنه‌وه‌ی شکستی سیاسی و ئیداری له ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵ بۆ مه‌شرووعیه‌ت به‌خشین به مه‌سعوود بارزانی ئامانجی ئه‌م ڕێفراندۆمه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستانه.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیادی کرد: گۆران و یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕیفراندۆمه نین و به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کوردستانیش دژی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ن و ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که هه‌رێم ئاماده‌یی ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ی نییه.
ئه‌و درێژه‌ی دا که داواکاری ئێمه بۆ دواخستنی کاتی ڕیفراندۆم به مانای ده‌ست کێشان له ئامانجه‌که‌ی ئێمه بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردستان نییه، به‌ڵکوو کارێکی زیره‌کانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به خۆماندا بچینه‌وه و هێزی سه‌ربازی و ڕێکخراوی داد له حکومه‌ت سه‌ربه‌خۆ بکه‌ین تاکوو ئه‌م ناوه‌ندانه له ژێر کاریگه‌ری و فه‌رمانی حکومه‌تدا نه‌بن. ئێسته حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رکه‌س پێی خۆش بێت سه‌رکوتی ده‌کات و به‌م شێوه‌یه دڵنیاین که سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان شکست دێنێت.
شایانی باسه که دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی کاتی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ند ڕه‌وتێکی کوردی دژی ئه‌م بڕیاره وه‌ستانه‌وه له ئێستادا به سه‌رپه‌ره‌شتی کاناڵی ئێن ئاڕ تی که‌مپینێکی گه‌وره بۆ ده‌نگی نه‌خێر دان به‌م ڕیفراندۆمه ده‌ستی به کار کردووه.