ئاب 17, 2017 20:30 Asia/Tehran
  • عەبادی : بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق سوودێکی نییە بۆ کورد

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکرد : عێراق وڵاتێکی هاووڵاتی مێحوەرە وبەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان لە عێراق ، سوودێکی نییە بۆ کورد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی پینجشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن،" حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، کەسانی گەندڵ لە بوونی ئازادی لە عێراق ، بۆ دابینی بەژەوەندیی تاکە کەسی خۆیان کەڵکی خراپ وەردەگرن.

سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڕاشکاوی وتی: عێراق وڵاتێکە کە لەو دا ڕەوتەکان و هۆزو ئەتنە جۆر بە جۆرەکان دەژین بەڵام هاووڵاتی بوونی عێراق بە گوێرەی وابەستە بوون بە ڕەوتەکان و یان ئەتنیکەکان نییە .

عەبادی وتیشی ، بەداخەوە ژمارێک  لەوڵاتانی جۆر  بە جۆریی لە کۆمەڵگەی خۆیان وەکوو خالێکی لاوازی لەو وڵاتە دەزانن بەڵام گەلی عێراق بڕیاری داوە کە جۆر بە جۆر بوونی بە هۆکاری  هێز ودەستەڵاتی ئەو وڵاتە بزانێ و هەڵبەت لە عێراق هەمووان دەبێ ڕێزبگرن لەیەکتری .

وەڤدی بەڕێکراوی هەرێمی کوردستان عێراق  ڕۆژی دووشەممە لە سەفەری بۆ بەغدا لەگەڵ کاربەدەستانی  عێراقی لە وان " فوئاد مەعسووم" سەرۆک کۆماری و " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دیدار و لەبارەی بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم لەم ناوچەیە وتوویژی کرد .

ژمارێک لە پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، ٧ ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی " مەسعوود بارزانی" ، سەرۆکی ئەو ناوچەیە ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ ؛ بابەتێک کە بەرەوڕووی نەیاریەتی بەبڕشتانەی دەوڵەت ، گرووپە جۆر بە جۆرە عێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بۆتەوە .