ئاب 20, 2017 11:04 Asia/Tehran
  • بانگەشەکانی بارزانی بۆ پاسادانەوەی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوە لە کوردستانی ئێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە مەبەستی پاسادانەوەی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی جیایی لەم ناوچەیە بانگەشەی کرد: ئەزموونە هەرەس هێناوەکان لە ئێراق بۆتە هۆی پاڵ پێوە نرانی ناوچەی کوردستانی ئێراق بەرەو لای بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم.

بە پێی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر؛ "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە دیداری "سوڵتان ئەبووعەرابی" بەڕێوەبەری گشتیی یەکێتیی زانکۆ عەرەبییەکان لە هەوڵێردا بانگەشەی کرد: بنەمای بەشداریی گشتی لە ئێراق بنپێ کراوە و کوردەکان ماندوو  وەڕەز بوون لە دووپات بوونەوەی ئەو ئەزموونە هەرەس هێناوانە.

بارزانی لە کاتێکدا بۆ پاسادانەوەی بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆمی جیا بوونەوە لە ناوچەی کوردستانی ئێراق (٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧) باروودۆخی ئەم وڵاتەی کردووە بە بیانوو کە هەر ئەو بڕیارە سەرەڕۆیانەی بارزانی بۆتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراقدا.

بارزانی لە باروودۆخی هەنووکەدا بە پێداگری لە سەر بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوە، هەوڵ دەدات بۆ دیتنەوەی ڕێگایەک بۆ دەرباز بوون  لە کێشە و قەیرانەکانی ئێستا، ئەو کێشە و قەیرانە سیاسی و ئابوورییانەی کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی خودی بارزانی بە سەر ناوچەی کوردستانی ئێراقدا سەریان هەڵداوە.