ئاب 22, 2017 16:35 Asia/Tehran
  • شاندێک لە گۆڕان لەگەڵ باڵوێزی ئێران دیداری کرد

شاندێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی عێڕاق ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق ، لەبارەی پێوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق باس و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا ، ئەم شاندە بە سەرۆکایەتی " ئەمین بەکر" ئەندامی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ ئیرەج مەسجیدی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق ، لەبارەی پێوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق باس ووتووێژی کرد.

لەم دیدارە دا دوو لایەن لەبارەی گشت پرسیی کە بڕێک لە لایەنەکانی کورد لە باکووری عێراق بۆ ئەوە بانگهێشت کراون، باس ووتووێژیان کردو بیرو ڕایان گوڕیەوە.

پاش ئەمەیش ، شاندێکی سیاسی لە کوردستانی عێراقیش کە بۆ وتووێژ لەگەڵ بەغدا لەبارەی مەسەلەکانی هەولێر ودەوڵەتی ناوەندی عێراق هاتبوون، لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا یش دیدار وتووێژیان کردبوو.

ئیرج مەسجیدی باڵوێزی ئێران لە عێراق ، پاش ئەم دیدارە لەگەڵ شاندی نێردراوی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرپەرەشتی ڕۆژ نوری شاوەیس پیداگری کرد بوو کە ئێڕان بڕوای هەیە ناکۆکیەکان لە نێوان هەولێر - بەغدا دەبوا لەڕیگەی وتووێژەوە چارەسەر بکریت وکۆماری ئیسلامی ئێران لەم وتووێژانە پشتیوانی دەکات.

بزوتنەوەی گوڕان لە حیزب وپارتە سەرەکیەکانی کوردستانی عێراق ، هاوڕێ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی عێراق ، بە بانگهێشتی مەسعود بارزانی لە بارەی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی لە بەرواری بیست وپێنجی سێپتەمبەر نەیارە.