ئه‌یلوول 17, 2017 09:31 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ڕێکخراوی نەتەوەکان  بە بارزانی بۆ  وەدواخستنی ڕفراندۆم

ڕێکخراوی نەتەوەکان بەمەبەستی وەدواخستنی رفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، پێشنیارێکی داوەتە مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەم ناوچەیە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی فارس،  یان کوبیش  نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە کاروباری ئێراق  پێشنیاری بە  بارزانی کردووە لە جیاتی بەڕێوە بردنی رفراندۆم، وتووێژێک لەگەڵ  دەوڵەتی ئێراق بۆ گەیشتن  بە ڕێککەوتنی سێ ساڵە  دەست پێ بکات و  پێداگریی کرد کۆمەڵگەی نێونەتەوەییش داکۆکی لێ دەکات  .

گەڵاڵەی یان کوبیش  داگری وتووێژی نێوان  هەولێر و بەغدا، لەژێر چاوەدێری  ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوکان بەمەبەستی گەیشتن بە  ڕێککەوتن لەسەر بنەما و فەرمانەکان بۆ پێوەندی دوو لایەن ، لە جیاتی وەدرەنگ خرانی  رفراندۆمی هەرێمە هەتا کۆتایی ئەم وتووێژانە .

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری ئێراق  هیواداریی دەربڕی بارزانی  لانی زۆر  لە ماوەی دوو یان سێ ڕۆژی داهاتوو ئەم بژارەیە لێک بداتەوە و وڵامی ڕێکخراوی نەتەوەکان بداتەوە  .

هەندێ پارتی هەرێمی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژووئەن لە کۆبوونەوەیە ک دا بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی   ، ڕەزامەندییان دەربڕیوە بەرامبەر بە ڕێوە چوونی رفراندۆمی  هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەرواری بیست و پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017  ، پرسێک  کە  بەرەوڕووی نەیارەتیی بە بڕشتانەی دەوڵەت، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە  . نوێنەرانی  پەرلەمانی ئێراقیش ڕۆژی سێ شەممە ی ڕابردوو واتە  دوازدەی سپتەمبەر رفراندۆمی کوردستانی ئێراقیان بە نایاسایی  زانی و بەرامبەر بەڕێوەچوونی ئەو رفراندۆمە ناڕەزایەتییان دەربڕی  .

بەم حاڵە مەسعوود بارزانی  داوای لە کوردەکانی ئێراق کردووە لەم رفراندۆمەدا بەشداری بکەن  .

 

سەرپەیڤ