ئه‌یلوول 18, 2017 16:29 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بە بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەرۆکی ناوەندی پارێزەرانی تورکیا لە کاردانەوە بە بڕیاری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەڕێوەبردنی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ئەو کردەی بە پێشێلکەری مافە نێودەوڵەتییەکان و لەدژ یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتە زانی.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئایدین لیکی تورکیا، مەتین فەیزی ئۆغڵوو بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە پرسی بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق هیچ چەشنە بنەمایەکی مافەوانی بۆ نییە، وتی: بڕیاردان بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە بەئامانجی پارچە پارچەکرانی ئێراق ئەنجام دەگرێ، بوارخۆشکەردەبێ بۆ تێکهەڵچوونە هۆزی و مەزهەبییەکان لە ئێراق و ناوچەو ناجێگریی لەناوچەی لێ دەکەوێتەوە.

فەیزی ئۆغڵوو، هیوای خواست کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەو بڕیارە هەڵەی پاشگەزبێتەوە چونکە هەرچەشنە ناجێگیرییەک لەناوچەدا، دەکەوێتە ئەستۆی ناوبراو.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ کە لەگەڵ نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەو جیهان بەرەوڕوو بووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراقیش ١٢ی سیپتەمبەر، پرسی بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراقیان بەنایاسایی ڕاگەیاندو لەگەڵ بەڕێوەچوونیدا نەیارەتیان کرد.

سەرەڕای ئەوە، مەسعوود بارزانی داوای لە کوردەکانی ئێراق کردووە، بەشداری ئەو کۆپرسییە بن.