ئه‌یلوول 19, 2017 21:08 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سەرۆکی ئێراق لەگەڵ جێگرەکانی سەبارەت بە ڕیفراندۆم

سەرۆکی ئێراق و جێگرەکانی لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دا گۆڕانکارییەکانی سیاسی ئەم وڵاتە بەتایبەتی پرسی رفراندۆمیان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لێک دایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئێراقیی سومەریە نیووز،  فواد مەعسووم  سەرۆکی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ  نووری مالیکی و ئەیاد عەلاوی  جێگرەکانی ، لەسەر پێویستی  پاراستنی یەکێتی نیشتمانی و هاوژینی ئاشتیانەی نێوان ئێراقییەکان پێداگری کرد .

بەرپرسانی ئێراقی، پێویستی  جێبەجێ کرانی وتووێژ و بیروڕاگۆڕینەوە لەنێوان لایەنەکانی سیاسی بۆ دەسڕاگەیشتن  بە ڕێککەوتنێکی سیاسیان بە ئامانجی  کۆتایی دان بە ناکۆکییەکان بە پێویست زانی.

فواد مەعسووم  ڕۆژی دووشەمەش  لەگەڵ سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە دواهاتی بەڕێوەچوونی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستان باس وڕاوێژیان کرد.

هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەکانی سیاسیی ئێراق باسی دواکەوتنی سەفەری  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ نیۆیۆرک  بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی تایبەت سەبارەت بە رفراندۆم لە هەرێمیان کرد .

بڕیار بوو  عەبادی بەیانی ڕۆژی سێ شەممە  ئێراق بەرەو ئەمریکا  بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە جێ بێڵێ.

پێداگری مەسعوود بارزانی  لەسەر بەڕێوەچوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستان بەرەوڕووی کاردانەوەی بەبڕشتانەی دەوڵەتی ئێراق، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی، وڵاتانی ناوچە و ڕۆژاوا بووەتەوە.

سەرپەیڤ