ئه‌یلوول 21, 2017 21:10 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : هەڵەکانی بارزانی زۆرن

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕایگەیاندووە: هەنگاوەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دەهەب نەوەدی زاینییەوە هەتاکو ئێستا هەڵەی زۆری تیادا بووە.

حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ، ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیجی توییتێڕەکەی دا نووسی: هەنگاوەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دەهەب نەوەدی زاینییەوە هەتاکو ئێستا هەڵەی زۆری تیادا بووە.

ناوبراو لەو نووسراوەیەی دا جەختی کردووە:مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دەیەی 1990ی زایینی دا لە هەنگاوێکی هاوبەش دا لەگەڵ ڕژێمی سەددامی دیکتاتۆری لەنێو چووی ڕژێمی بەعسی ڕوخاو دژی ناوچەی سلێمانی جوڵایەوە، لە کەوتنی شاری موسڵ بوو بە هاوڕەوتی تاقمی تیرۆریستی داعش و ئێستاش بە هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەیەکی هەڵەی دیکە لە بارەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق خەریکە دژی گەل و دەوڵەتی ئەو وڵاتە دەجوڵێتەوە.

بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

پێداگریی " مەسعوود بارزانی" لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عیراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە .