ئه‌یلوول 22, 2017 17:54 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی چالاکانی سیاسی و گەورە هۆزەکانی مووسڵ لە گەڵ کۆپرسی لە کوردستانی ئێراق

کۆڕێک لە چالاکانی سیاسی و گەورە هۆزەکانی مووسڵ ناوەندی ستانی نەینەوا لە باکووری ئێراق بە کۆبوونەوە لەو شارە نەیارەیتی خۆیان لە گەڵ بەڕێوە چوونی ڕفڕاندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق ڕاگەیاند .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینی  هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران و بە گێڕانەوە لە کاناڵی تەلەفیزیونی لوبنانی ئەلمەیادین  لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیانە  چالاکانی سیاسی و گەورە هوزەکانی  مووسڵ لە بەیاننامەیەکدا وێڕای نەیاریەتی  لە گەڵ بەڕێوە چوونی  ڕفڕاندۆمی جیا بوونەوەی   هەرێمی کوردستانی  لە ئێراق  ڕایانگەیاند   ئیجازە نادەن  پێکهاتەیەک  لە خاکی  ئەو وڵاتە    بە دی  بێت   کە  ڕادەی  قەیرانەکان زۆرتر  بکاتەوە . لە هەمان حاڵدا   ئەنجومەنی ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان    ڕۆژی پ ێنجشەمە  بە  دەرکردنی  بەیاننامەیەک  وێڕای  پێداگری  ئەو  ئەنجۆمەنە   لەسەر   پاراستنی   دەسەڵاتداریەتی  یەکگرتوویی  و  یەکریزی   ئێراق    خوازیایری  چارەسەری   کێشەکانی نێوان  دەوڵەتی  ناوەندی  ئێراق  و ناوچەی  کوردستانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی  دەستووری  ئێراق  و لە ڕێگای  وتووێژی  بنیاتنەر بوو .   ئەنجومەنی   ئاسایشی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان   سەبارەت بە   شۆێنهاتەکانی  ناسەقام کەر  کە مومکینە  بە دوای   بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیا بوونەوە  لە هەرێمی کوردستانی  ئێراق بە شێوەی ی ەک لایەنە  بێت   نیگەرانی دەربڕی . مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی  ئێراق پێداگری  دەکات  کە 25  سێپپتامبری ئەم ساڵی زایینی  ڕفڕاندۆمی جیابوونەوە  بەڕێوە ببات  کردەوەیەک  کە  ڕووبەڕووی  کاردانەوەی   بە بڕی   دەوڵەتی ئێراق  لایەنە جۆراوجۆرە  ئێراقیەکان و وڵاتانی  ناوچە بووەتەوە .

سەرپەیڤ