ورده‌زانیاریی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێراق بۆچاره‌سه‌ریی قه‌یرانی گشت پرسی
ورده‌زانیاریی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌سپێشخه‌رانه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێراق که چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش، به‌ئامانجی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی گشت پرسیی جیابوونه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی ئه‌و وڵاته خستیه‌ڕوو، بڵاوکرایه‌وه.
به‌پێی راپۆری هه‌واڵده‌ریی فارس، بڕگه‌کانی گه‌ڵاله‌ی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری ئێراق که له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی"الغد پرس" بڵاو کرایه‌وه ، ئه‌و بابه‌تانه له‌خۆ ده‌گرێ؛ دیاریکرانی ڕێژه‌ی زه‌مه‌نیی بۆ کۆتایی هێنان به پرسه‌کانی جێی ناکۆکی هه‌ولێر و به‌غدا لانی زۆر هه‌تا سێ ساڵ، پێویستیی جێ به‌جێ کرانی گشت بڕگه‌کانی ده‌ستوور هاوپێوه‌ند به چاره‌نووسی که‌رکووک و پێکهێنانی سێ لیژنه‌ی پێوشوێن گرتنی پرسه‌کانی جێی ناکۆکی .
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق و فراکسیۆنی په‌رله‌مانیی ئه‌لمه‌واتن ، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یان له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌کی له‌دژ ده‌ستوور بوون، ڕه‌ت کرده‌وه، چونکه له‌ڕوانگه‌ی به‌غداوه ئه‌و گشت پرسییه له‌بنه‌ڕه‌تڕا ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێ نه‌ک بۆ ماوه‌یه‌ک دوابخرێ.
فوئاد مه‌عسووم دوێنێ هه‌ینی بۆ هێنانه‌ئارای ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق گه‌یشته سلێمانی. له‌و دیداره‌دا، دوولایه‌ن ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌کرانی شاندێک له هه‌ولێره‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق پاش ئه‌و دیداره، له وتاردانه‌که‌ی له‌یاریگای سلێمانی، ناڕاسته‌وخۆ گه‌ڵاڵه‌که‌ی فوئاد مه‌عسوومی ڕه‌ت کرده‌وه.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق سووره له‌سه‌رئه‌وه‌ی ریفراندۆم له25ی سیپته‌مبه‌ردا به‌ڕێوه بچێ، کرده‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ی لێبڕاوانه‌ی حکومه‌تی ئێراق، گرووپ ولایه‌نه جیاجیا ئێراقییه‌کان و وڵاتانی ناوچه‌دا به‌ره‌وڕوو بووه.