تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 08:35 Asia/Tehran
  • پێشوازیی سووریا لە زاڵبوونی حکومەتی ئێراق بەسەر ستانی کەرکووک

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند؛ دەمشق پێشوازی دەکا لە هەوڵی یاسایی حکومەتی ئێراق بۆ زاڵبوون بەسەر پارێزگای کەرکووک وناوچەکانی دیکە .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەرپرسیکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا دوێنێ سێ شەممە وتی: دەمشق پێ دادەگرێ لەسەر هەڵوێستی پشتگرانەی لە هەوڵەکانی بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پەرەپێدانی سەروەریی حکومەتیی ئێراق.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی یەکشەممە پاش کۆتایی هاتنی مۆڵەتی دیاریکراوی٧٢کاژێریی بۆ کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک، فەرمانی دەسپێکردنی ئۆپراسیۆن بەمەبەستی چاودێری هێزە ئێراقییەکان بەسەر کەرکووک و سەندنەوەی بیرە نەوتییەکانی ئەو ناوچەی دەرکرد.

هێزە ئێراقییەکان توانیان کۆنترۆڵی کەرکووک بگرنەدەست.

حەیدەر عەبادی فەرمانی بە هێزە ئێراقییەکان دابوو، تائەو جێگە کە بۆیان دەکرێ خۆببوێرن لەشەڕ وپێکدادان و گیانی شارومەندانی ئێراقیی دانیشتووی کەرکووک بپارێزن.

هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ژۆئەنی٢٠١٤وە بە قۆستنەوەی ئاڵۆزیی و بشێوییەکانی سەرچاوەگرتوو لە پەلامارەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە ئێراق، بەشگەلێکی پارێزگای کەرکووک بۆ وێنە بیرەنەوتییەکانی ئەو پارێزگایەیان خستەژێر کۆنترۆڵ و چاودێری خۆیان.

سەرپەیڤ