تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 13:07 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە درێژەی وتووێژی نێوان بەغداو هەولێر

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دوابەدوای گۆڕانکارییەکانی کەرکووک ، خوازیاری نەهێشتینی کێشەو گرفتەکان و وتووێژی نێوان حکومەتی ناوەندیی ئێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە بوو.

بەپێی ڕاپۆری رووسیا ئەلیەوم؛ ئەنجومەنی ئاسایش ڕۆژی چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا، داوای لەهەموو لایەنەکان کرد، بۆ نەهێشتنی ناکۆکی نێوان حکومەتی ناوەندیی ئێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە، ئامادەی وتووێژی سازندە بن.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی یەکشەممە پاش کۆتایی هاتنی مۆڵەتی دیاریکراوی٧٢کاژێریی بۆ کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک، فەرمانی دەسپێکردنی ئۆپراسیۆن بۆ خرانەژێر چاوەدێریی کەرکووک لەلایەن هێزە ئێراقییەکانەوەو سەندنەوەی بیرە نەوتییەکانی ئەو ناوچەیەی دەرکرد.

هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ژۆئەنی٢٠١٤دا بە قۆستنەوەی ڕەوشی ئاڵۆز و شێوای ئێراق بەهۆی پەلامارەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش ، بەشگەلێکی پارێزگای کەرکووک لەوان بیرە نەوتییەکانی ئەو پارێزگایەیان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

ئامادەبوونی نایاسایی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک لەکاتێکدا بوو کە بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، کێشەو ناکۆکیی نێوان بەغداو هەولێری قووڵ کردەوە.

گشتپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی جیهانی و کاردانەوەی توندی حکومەتی ئێراق ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سیپتەمبەر لەسەر پێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ