فڕگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەکرێنەوە
سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە ئاماژەدان بە دواهاتی نالەباری بەڕێوەچوونی رفراندۆمی جیایی هەرێمی کوردستان لە ئێراق ، باسی کرانەوەی فڕوکەخانەی هەرێمی کوردستان لەبەر فڕینەکانی دەرەوەیی کرد لە داهاتووی نیزیک دا .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەفکار نیووز، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ دویچە ولە وتی : سەبارەت بە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان دەبێ بڵێم کە ئەم کۆپرسییە دواهاتی پرمەترسی بۆ هەرێمی کوردستان هەبوو .
ئێمە خەریکی دانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمین بەڵام دەبێ چاوەدێرییەکی دروست لە ئارادابێت هەتا ئەم پارەیە بگاتە دەستی فەرمانبەران نەک لایەنگرانی پارتەکان .
ناوبراو وتیشی : کۆنفرانسی کوێت دەستهاتێکی باشی هەبوو و هیوادارم کە کۆمپانییەکانی سەرمایەدانەر و وڵاتان ڕوانگەیەکی ئەرێنییان بەرامبەر بە ئێراق دا هەبێت .
لایەنی ئێرانی بەئێمەی وتووە کە دەیەوێ لە ڕێگەی کۆمپانییەکان یارمەتی ئێراق بدات .
هەندێ کەس دەیانەوێ کەپاره تەرخان دراوەکان لە کۆنفرانسی کوێت بگاتە دەستی گەندەڵکاران بەڵام ئێمە هیچکات ئەم دەرفەتەیان پێ نادەین .
عەبادی پێداگری کرد : هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش لە ئێراق بەدی هاتووە . ئێمە نامانەوێ کە هێزی سەربازی دەست بدەنە هیچ هەوڵێکی سەربازی .
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: بەم زووانە شایەتی کرانەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانین لەبەر فڕینەکانی دەرەوەیی هەڵبەت دوای ئەوەی دەستەبەری پێویست سەبارەت بە هێزی فیدراڵ لە فڕگەکانی هەرێم، پێشکەش بکرێت.