حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانیش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەرپەرچ دەدەنەوە
سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئاست دزینی دەنگەکانمان بێدەنگ نابین و دەڵێ کە حیزبەکەی رێکاری یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی "دەنگە دزراوەکان"ی دەگرێتەبەر .
محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست لە راگەیەندراوێکدا، کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، سوپاسی دۆست و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەی دەکات، کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا متمانەیان بە لیستی ئەو حزبە بەخشی.
محەمەدی حاجی مەحمود، ئاماژەی بەوە کردووە، کە حزبەکەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتدەکاتەوە بەهۆی "کاری تەزویرکردن و گۆڕینی دەنگەکان و یاری پێ کردنی".
لە لایەکی دیکەوە به‌ره‌ی تورکمانی تورکمانی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی (12 ئایار) ره‌تکرده‌وه و بڕیاره سبه‌ینێ له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندان ئه‌نجامبدات.
ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی تورکمانی عیراقی، ئه‌مرۆ 16/5/2018 له شاری هه‌ولێر وتی:"وه‌ک به‌ره‌ی تورکمانی عیراق هه‌ڵوێستی خۆمان دیاری ده‌که‌ین له ئه‌نجامی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئه‌م مانگه که نه‌مانتوانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و ناوچه‌که نموونه‌ی جوان نیشان بده‌ین، ئێمه و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تریش گله‌ییمان هه‌یه چونکه ساخته‌کاری زۆر له هه‌ڵبژاردندا کراوه".
روونیکرده‌وه،"ساخته‌کاریی ته‌نها بۆ چه‌ند لایه‌نێک نه‌کراوه به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ کراوه که ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری خراپی کردۆته سه‌ر دۆخه‌که، دیاره زۆر لایه‌ن گله‌ییان هه‌بوو، ئێمه‌ش وه‌ک به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌و ئه‌نجامه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه، چونکه وه‌ک پێویست سیستمی ئه‌لیکترۆنی کاری پێنه‌کراوه، بۆیه داوامان له کۆمیسیۆن کردووه ئه‌نجامه‌کان به ده‌ست ئه‌ژمار بکرێن که ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه".