May 24, 2018 20:55 Asia/Tehran
  • بیروڕاگوڕینەوەی هەردوو پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئیڕەج مەسجدی

شاندەکانی هەردوو پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لەدرێژەی هەوڵەکانی هاوپەیوەند بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کوماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا چاوپێکەوتن و وتووێژیان کرد .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  لەو دیدارانە دا کە ڕۆژی پێنجشەمە بە شێوەی جیاجیا  لە شوێنی  باڵوێزخانەی  ئێران لە بەغدا  ئەنجام درا  شاندەکانی کوردی ئێراقی پرسەکانی هاوپەیوەند بە هەڵبژرادنەکانی  ئەم دواییەی  ئێراق  ئاکام و دوخەکانی دوای ئەوە و پێکهێنانی  دەوڵەتی نوێ هێنایە ئاراوە  و لەو بارەوە  لە گەڵ باڵوێزی  ئێران لە بەغدا  باس و ڕاوێژیان کرد .  مەسجدی  وێڕای ئاماژە بە  دانیشتنی خۆی لە گەڵ شاندی نێردراوی ناوچە یکوردستانی  ئێراق وتی  لەو دیدارە دا  لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئەو پارتگەلە لە گەڵ هاوپەیمانەکان و تاقمە جوراوجروەکانی لە بەغدا  دایە .  فازل مەتنی  لە ڕێبەرانی  پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراقیش لەو دیارەدا هیواداریان دەربڕی هەوڵەکان و وتوێژەکانی ئەنجام دراو بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ ئێراق بووە هۆی دابینی بەرژەوەندیەکان و خزمەتی هەرچی زیاتر بۆ خەڵکی ئێراق و ناوچەی کوردستان . شیاوی باسە  ئەو ڕوژانە  دیدارگەلێک و پەیوەندیگەلی تەلەفوونی  چڕ و پڕ لە نێوان ڕێبەان ی جۆراوجوری سیاسی  ئێراق سەبارەت بە ڕووداوەکانی وڵات  هەڵبژرادنەکان و هەروەها تایبەتمەندیەکانی دعوڵەتی داهاتوو لە ئارادیاە .

سەرپەیڤ