ئاب 18, 2018 09:22 Asia/Tehran
  • چوونەسەری چوار هێندەیی دەرکرانی ڤیزا بۆ شارومەندانی کوردی ئێراقی لە کۆنسولخانەی ئێران لە سلێمانی

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئاستی دەرکرانی ڤیزا بۆ شارومەندانی کورد چوارهێندە زیادی کرد.

بەپێی راپۆری دوێنێ هەینی هەواڵدەریی ئیرنا، سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیی ئێراق بەئاماژە بە چوونەسەری ئاستی داوای سەفەر بۆ ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا، ڕایگەیاند؛ لەمانگی ئاگۆستی ئەمساڵ زیاتر لە ٢٨٠٠ ڤیزا دەرکراوە کە لەبەراوەرد لەگەڵ هەمان کات لە ساڵی ڕابردوودا(٢٠١٧) زیادکرانی چوار هێندەیی بووە.

سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانیی پێی داگرت: پەیوەندیی چاندی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاامیی ئێران ڕوو لەپەرەیە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئاگۆستی٢٠١٧ رۆژانە٦٣٠ ڤیزا بۆ شارومەندانی کوردی ئێراقی دەرکراوە کە زیادکرانی بۆ٢٨٠٠ڤیزا لە ڕۆژدا پێشاندەری بارستای باڵای سەردانی ئێراقییەکان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سەرپەیڤ