ئه‌یلوول 18, 2018 17:09 Asia/Tehran
  • دامەزرانی دەوڵەتی عێراق تەوەرەی وتووێژەکانی نیچیروان بارزانی ومەک گورک

لە دیداروچاوپێکەوتنی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، مژاری دامەزرانی دەوڵەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان خرایە بەر باس ووتووێژ.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ماڵپەڕی رەسمیی شاندی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی دا کە دیدارو چاوپیکەوتنی نوێی نیوان نیچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وبیرت مەک گورک نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجام بووە. بەپێی ئەم هەواڵە لەم دیدارەدا کە بە بەشداری وئامادە بوونی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق وسەرکونسولی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان بەڕیوە چوو، هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق وپڕوسەی هەلبژاردنی شاندی سەرۆک پەرلەمان وهەروەها دامەزرانی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە و وتووێژەکانی هاوپێوەند بەم ڕەوتە ، کەوتە بەر باس و وتووێژ ولایەنی ئەمریکایی لەسەر پشتیوانیی خۆی لە دەوری چالاک وکاریگەر وبەشداریی بەهێزی کوردەکان لەم ڕەوتە جەختی کردووە. نیچیروان بارزانیش پیداگری کردووە کە حیزب ولایەنەکانی سیاسی هەرێمی کوردستان بە شێوەی کاریگەر وچالاک لە دامەزرانی دەوڵەت وپەرلەمانی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی پۆست وپلە گرینگەکان بەشدارییان هەیە ووتووێژەکانی ناوخۆیی لە هەرێم بۆ وەدی هاتنی ڕێککەوتن و کۆدەنگی لەم بارەوە درێژەی هەیە . هەروەها ئاماژەی کرد کە ڕەوتی هاوپێوەند بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خۆلی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان وپڕوپاگەندەی هەڵبژاردەیی بەشێوەی ئارام ودێموکراسیانەلە ئارادایە . ئەمە چەندەمین دیدار وچاوپێکەوتنی شاندی ئەمریکایی لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لەمەڕ دامەزرانی دەوڵەت و پەرلەمانی نوێی عێراق و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دێتە ئەژمار.