تشرینی دووه‌م 13, 2018 16:26 Asia/Tehran
  • ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی یەکێتی نیشتمانی : هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا لەبەرامبەر سلێمانی دوژمنکارانەیە

ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پێداگری کرد کە ڕوانگە و هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر بەم پارتە و پارێزگەی سلێمانی، دوژمنکارانەیە.

ئارێز عەبدوڵڵا ڕایگەیاند کە  کاربەدەستانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە جاران بەشێوەی ڕەسمی داوایان لە دەوڵەتی تورکیا و کاربەدەستانی هاوپێوەند لەم وڵاتە کردووە  کە ئەنقەرە بایکۆتەکانی فڕگەی سلێمانی هەڵوەشێنێتەوە و فڕینی نێوان فڕگەی سلێمانی  و وڵاتی تورکیا دەستپێ بکرێتەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند هەوڵی تورکیا لە بایکۆت کردنی سنووری ئاسمانی سلێمانی هەوڵێکی بێماناو ناشیاو بوو و بووەتە هۆی زەرەروزیانی ئابووری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سلێمانی.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژەدان بە مەی کاربەدەستانی یەکێتی نیشتمانی و پارێزگەی سلێمانی   هیچ کارێکیان بە دژی بەرژەوەندی تورکیا ئەنجام نەداوە، هەڵوێستی  نیشتمان خوازانەی یەکێتی نیشتمانییان بە کردەوەی دوژمنکارانەی تورکیا وەسف کرد و وتی کە دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا  هیچ مەرجێکی  بۆ دەستپێکردنەوەی فڕین لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕانەگەیاندووە.

ئارێز عەبدوڵڵا  هەروەها هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا لە دیاریکردنی خەڵاتی دوازدە ملوێن دولاری بۆ دوزینەوەی شوێنی مانەوەی ڕێبەرانی پەکەکە بە هەوڵێکی هەنە زانی و پێداگری کرد  کە ئەمریکا دەبێ بۆ دانی یارمەتی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانە گرفتی کوردەکانی تورکیا هەوڵ بدات، بەڵام بەکردەوەکانی خۆی بووەتە  هۆی توندوتیژبوون و ئاڵوژتر بوونی گرفت و ناکوکی  نێوان کوردەکان و تورکیا.