له بۆردومانی تورکیادا سێ کهس لە ئامێد گیانیان لهدهستدا
فڕۆکه جهنگییهکانى تورکیا بۆرودمانى چڕى ناوچهى ئامێدییان کردو بههۆى بۆرودمانهکانهوه سێ هاوڵاتى گیانیان لهدهستدا.
نەشوان حوسنی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرسنگی پارێزگای دهۆک بە خەندان-ی راگەیاند، سێ هاوڵاتی خەڵکی ناحییەی سەرسنگی سەر بە گوندی ئەرەدەنا دوێنێ نیوەڕۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت، ئەو سێ هاوڵاتییە دوێنێ بەیانی بەمەبەستی راوکردن چوونەتە چیای مەتین، بەڵام بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە، دوای نەگەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە شەو گەڕان دەستیپێکرد و دواتریش تەرمەکانیان دۆزرانەوە، بەڵام بە هۆی سەختی رێگاکەوە تا ئەمڕۆ نەتوانراوە تەرمەکانیان بگەڕێندرێتەوە.
وتیشی، تەرمەکانیان ئەگەر هێنرانەوە دەبرێنە پزیشکی دادی و دواتر بەخاکدەسپێردرێن.
لەماوەی رابردوودا چەند کەسی دیکە لە پارێزگای دهۆک بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.